لەلایەن یەکێتی ئافرەتانی کوردستانەوە لە ناحیەی رزگاری، رێ و رەسمێک ساز کرا بەبەشداری بەرپرسانی حیزبی و حکومی و کۆمەڵێک کەسایەتی و
بەشداری رێکخراوی ئافرەتان لە رێورەسمی ٨ی مارس
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٧ی مارس، لەلایەن یەکێتی ئافرەتانی کوردستانەوە لە ناحیەی رزگاری، رێ و رەسمێک ساز کرا بەبەشداری بەرپرسانی حیزبی و حکومی و کۆمەڵێک کەسایەتی و کاندیداو چالاکی بواری ژنان. لەسەر بانگهێشتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ئەنجومەنی یەکێتی ئافرەتانی ناحیەی رزگاری، شاندێکی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی ئافرەتان و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی سازمان لەو رێورەسمەدا بەشداریان کرد. لە سەرەتای رێورەسمەکەدا پێشانگاێکی شێوەکاری و کاری دەستی لە لایەن قایم مەقامی خەبات، هێمن قادر، ەوە کرایەوە و پاشان چەندین ووتار لە لایەن قایم مەقام، نارین عبداللە، بەرپرسی ئەنجومەنی ئافرەتانی پارێزگای هەولێر مامۆستا پەرێز، بەرێوەبەری قۆتابخانەی ئاورینگ، مامۆستا عومەر، بەرێوەبەری پەروەردەی خەبات، پیش کەش کرا.
رێ و رەسمەکە بە گۆرانی هەڵپەرکێ کۆتای هات.