هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران دوو هاووڵاتیی کوردیان لە شارەکانی سنە و پیرانشار دەستبەسەر کردووە.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران دوو هاووڵاتیی کوردیان لە شارەکانی سنە و پیرانشار دەستبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی شەممە 12ی ڕەشەمەی 1396ی هەتاوی فەردین عەوەزی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو چەندین جار لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی رژیم لە سنە بانگهێشت،بەلام ئەوجارە لە دوای بانگهێشت دەستبەسەر کراوەو تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە 14ی ڕەشەمە هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی “مامەش محەمەدپوور” لەلایەن هێزەلانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە پیرانشار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەواڵدەری هەنگاو لەبارەی هۆی راگرتنی ئەو هاوولاتیە نوسیویەتی کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی کوردستان دەستبەسەر کراوە.