ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردن و پرسەی شەهید ، قادر قادری کادر و فەرماندەی نیزامی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو
رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەشەممەی 1396 ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردن و پرسەی شەهید ، قادر قادری کادر و فەرماندەی نیزامی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو. شاندێکی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز شۆڕش حاجی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی نوێنەرایەتی هەولێری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەشدارییان لەو رێورەسمە ماتەمینیەدا کرد.
لە پاش ئەسپەردە کردنی تەرمی شەهید قادر پەیامی دەفتەری سیاسی لە لایەن بەرێز حەسەن قادر زادە پێش کەش کرا. پەیامی هاوخەمیی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز شۆڕش حاجی ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی پیش کەش کرا. شاندی سازمانی خەبات لە نیزیکەوە لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵە و هاوسەنگەرانی شەهید قادرقادری هاوخەمیی و سەرەخۆشیان کرد.