لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی رۆژی 8ی مارس رێورەسمێک لەلایەن رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە بەرێوەچوو.
لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی رۆژی 8ی مارس رێورەسمێک لەلایەن رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە بەرێوەچوو.
رۆژی پێنج شەممە 17ی رەشەممەی 1396ی هەتاوی، ڕێکخراوی ئافرەتان بۆ ڕێزنان لە خەبات وفیداکارانی مێژووی تێکۆشەرانی بواری بەرابەری و نەهێشتنی هەڵاواردن و جیاوازیدانانی رەگەزی، مەراسمێکی بەشکۆی بەڕێوە برد.
لەم ڕێوڕەسمەدا سەرەتای بەرنامەکان بە دەقیقەیێک وەستان وەک رێز و وەفا بۆ ڕۆحی شەهیدان دەستی پێکرد. بەناوی دەستەی ئامادەکار بەخێرهاتنی میوانەکان کرا . پاشان کاک ڕەشید سلێمانی پەردەی لەسەر وێنەی مامۆستا سەید جەلال حسینی، کەسایەتی دیاری کوردستان و دامەزرێنەی سازمانی خەبات لادا کە لەلایەن کاک زاهیری حسینی کێشراوە.
دواتر پەیامی پیرۆزبای ڕێکخراوی ئافرەتان لەلایەن خاتوو نارین ئەندامی ڕێکخراو پێشکەش کرا.
هەربەم بۆنەوە پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران تایبەت بە هەشتی مارس لە لایەن کاک شۆڕش حاجی ئەندامی کومیتەی ناوەندی خوێندرایەوە. لەدرێژەی مەراسمدا، خاتوو دڵشاد پەخشانێکی پێشکەش کرد.
پێشبڕکێی دوو گروپ، مەراسمەکەی ڕازاوەتر کرد و بەم بۆنەوە خەڵاتەکان لەلایەن مامۆستا پەرێز بەخشرایە هەر دوو گروپ.
دواین بڕگەی بەرنامەش بە هەڵپەڕکێ و شایی کۆتای پێ هات.