لەدوای ئەوەی سەرۆککۆماری تورکیە رایگەیاند کە عەفرینیان گەمارۆ داوە نوری مه‌حمود، وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له عه‌فرین، به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، به‌لایه‌نی که‌م هێزه‌کانی تورکیا 10 تا 15 کیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری عه‌فرینه‌وه دوورن، ره‌تیشیکرده‌وه سوپای تورکیا عه‌فرینی گه‌مارۆ دابێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژی یه‌په‌گه دوای ئه‌وه هاتووه، که پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌ر‌ۆک کۆماری تورکیا رایگه‌یاندبوو، هێزه‌کانی سوپای وڵاته‌که‌ی شاری عه‌فرینیان گه‌مارۆداوه و، له ماوه‌یه‌کی نزیکدا ده‌چنه ناو ئه‌و شاره.
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه، شه‌وی رابردوو، 1700 شه‌ڕڤانی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات هه‌سه‌ده، بۆ پشتیوانیکردن له یه‌په‌گه، که له شاره‌کانی ره‌ققه، دێر زوور و حه‌سه‌که‌وه هاتبوون، به چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازییه‌وه گه‌یشتنه ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و، بڕیاره بەرەورووی هێرشه‌کانی تورکیا ببنه‌وه.