لە سەردانی سێ رۆژەی وەلیعەهدی عەرەبستان بۆ بریتانیا و بینینی بەرپرسانی پلەبەرزی ئەو وەڵاتە پشتیوانی لەندەن بۆ بەرەورووبوونەوەی نفوزی رژیمی ئێران
لە سەردانی سێ رۆژەی وەلیعەهدی عەرەبستان بۆ بریتانیا و بینینی بەرپرسانی پلەبەرزی ئەو وەڵاتە پشتیوانی لەندەن بۆ بەرەورووبوونەوەی نفوزی رژیمی ئێران لە ناوچەکەی بەدەست هێنانەوە.
بەپێی راپۆرتی ئەلعەرەبیە لە بیایننامەی هاوبەشی عەرەبستان و بریتانیادا لەسەر هاوپەیمانی ستراتژیکی دوو وەڵات و پەرەپێدانی ئابووری 2030 و رەوتی چاکسازی لە پاشایەتی تەئکیدی لەسەر کراوەتەوە.
هەروەها لەسەر گرینگی پێ,ەندی و هاوکاری بەرگری و ئاسایشی، بەردەوامی هەماهەنگی دوو لایەنە لەباری ئاسایشی نێونەتەوەیی و پەرەپێدانی نەتەوەی و مرۆڤایەتی لە نێوان بریتانیا و عەرەبستان پێ>اگری لەسەر کراوەتەوە.
شازادەی عەرەبستان لە سەردانەکەی بۆ بریتانیان رۆژی هەینی 18ی رەشەممە لە بنکەی هەوایی "نورس هولت"ی بریتانیا چاوی بە گوین ولیامسون وەزیری بەرگری ئەو وەڵاتە کەوت.
بەپێی هەواڵەکان عەرەبستان 40 فرۆکەی شەرکەری لە بریتانیا کربووە.
شازادەی عەرەبستان بە جیا رێکەوتن گەلێکی لەگەڵ ترزامەی سەرۆک وەزیری بریتانیا و گوین ولیامسون وەزیری بەرگریدا واژۆ کردووە.
عەرەبستان لە هەوڵی ئەودایە پشتیوانی نێونەتەوەیی بۆ پێشگرتن لە نفوزی رژیمی ئێران لە ناوچەکە راکێشێ.