خەبات میدیا: رۆژی پێنجشەممە 8ی رێیەندانی 1394، خۆپیشاندانێکی جەماوەری لە پاریس پایتەختی فەرانسە، دژ بە هاتنی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری رژێمی ئاخوندی بەرێوە چوو کە هەیئەتێکی سازمانی خەبات لە دەرەوەی وڵات بە مەبەستی ئیدانە کردنی سیاسەت و کردەوەکانی رژێمی ئاخوندی دژ بە گەلانی ئێران و هەروەها لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسی و پێشێلکارییەکانی دژبە مافی مرۆڤ بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بوون.لە سەرەتای خۆپیشاندانەکەدا چەندین سیاسەتمەدار و ئەندام پارلەمانی وڵاتانی رۆژئاوایی بابەتیان لەمەر مەحکووم کردنی رژێمی ئاخوندی و سەردانی رۆحانی بۆ پاریس پێشکەش کرد. خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشم دژ بە رژێمی ئاخوندی و مەحکووم کردنی سیاسەتەکانی ئەو رژێمە دوای چەندین کاتژمێر، کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هات. جێگەی باسە کە ئەو خۆپیشاندانە لە لایەن سازمانی موجاهدینی خەڵقەوە ساز کرابوو.