نارەزایەتی راپەرینی چین و تووێژەکان لە شار و ناوچە جیاجیاکانی ئێران دژ بە رژیمی دەسەڵاتدار درێژەی هەیە و پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ.
نارەزایەتی راپەرینی چین و تووێژەکان لە شار و ناوچە جیاجیاکانی ئێران دژ بە رژیمی دەسەڵاتدار درێژەی هەیە و پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ.
بەپێی راپۆرتەکان سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 19ی رەشەممەی 1396، ژمارەیەک لە خەڵکی ئیسفەهان بۆ پشتیوانی لە جوتیارانی نارازی وەزەنە، ئەژیە و زیار لە نزیک پردی خواجو کربوونەوە. نارازیان سەرکوتی خەڵکی راپەریو لەلایەن هێزە سەرکوتگرەکانی ئینتزامیان مەحکوم کرد.
رۆژی هەینی 18ی رەشەممە لە درێژەی هێرشی هێزە ئینزامیەکان بۆ سەر خەڵکی ئەژیە هەتا درەنگانێک رۆژ بەردەوام بوو. لاوانی دلێری ئەژیە بە ئاگردانی تایە و خلۆرکردنی بۆ نێو هێزەکانی رژیم ئەو هێزانەیان ناچار بە پاشەکشە کرد. خەڵک ئەژیە بەهۆی ووشکبوونی زایەندەروود و ووشک بوونی زەویە جوتیاریەکانیان و لەناوبردنی بەربوومەکانیان دەستیان دایە نارەزایەتی بەردەوام.
شەوی رابردوو خەڵکی وەرزەنە لەبەردەم کەلانتەری 10ی هێزی سەرکوتگەری ئینتزامی کۆبوونەوەو خوازیاری ئازادکردنی دەستبەسەرکراوان بوون.
رۆژی هەینی خەڵکی وەرزەنە و دەورووبەر لەنارەزایەتی بە وەڵامنەدانەوەی رژیم بۆ دانەوەی بەشە ئاوی کشتوکاڵیان نارەزایەتیان دەربری و بەرەورووی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بوونەوە. هێزەکانی رژیم بە تەقە و گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر خەڵک و ژمارەیەکیان بریندار و ژمارەیەکیشیان دەستبەسەر کرد.
هەروەها ئەمرۆ شەممە 19ی رەشەممە کرێکارانی شیرکەتی نەیشەکەری حەفت تەپە لەگەڵ ئەوەی خزمەتگوزایەکانی ئایاب و زەهاب داخرابوون، بۆ حەوتەمین رۆژ درێژەیان بە مانگرتنی خۆیان لە شوێنی شیرکەتەکە دا. کرێکارانی مانگرتوو رایانگەیاندووە کە لە ئەگەری وەڵامنەدانەوە پێیان، بە خانەوادەکانیانەوە درژێنە سەر شەقامەکانی شار بۆ ئەوەی دەنگیان ببیسترێ.
کرێکارانی گروپی نەتەوەیی فولادی ئەهوازیش بۆ هەژدەهەمین رۆژ درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.
رۆژی شەممە 19ی رەشەممە کرێکارانی گروپی نەتەوەیی فولادی ئەهواز لەنارەزایەتی بە نەدانی داواو حەقدەستەکانیان بۆ هەژدەیەمین رۆژ لەبەردەم ئوستانداری رژیم درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.
لەم گردبوونەوەو نارەزایەتیانەدا دروشم و شیعاری جواراوجۆر لەدژی رژیم و بۆ دربرینی ویست و داواکانیان بەرز کرانەوە.