پۆلێک کۆڵبەر لە سنووری پیرانشار دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی رژیمی ئێرانەوە تەقەیان لێکرا کەوتنە ناو مەیدانێکی مین و لە ئاکامدا کۆڵبەریک گیانی لە دە
پۆلێک کۆڵبەر لە سنووری پیرانشار دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی رژیمی ئێرانەوە تەقەیان لێکرا کەوتنە ناو مەیدانێکی مین و لە ئاکامدا کۆڵبەریک گیانی لە دەست دا و سی کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵ، سەعات یەکی نیوەشەوی هەینی 18ی ڕەشەممەی 1396، پۆلێک کۆڵبەر لە سنووری پیرانشار و لە شوێنێک بە ناوی ”پەتک“ دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی رژیمی ئێرانەوە تەقەیان لێکرا کەوتنە ناو مەیدانێکی مین و مینێکیان پێدا دەتەقێتەوە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی ئەمیرخان روخیدە تەمەن 28 ساڵ گیانی لە دەست دا و سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون کە ناوی دوو لە بریندارەکان بریتین لە مستەفا ئەحمەدپوور 21 ساڵە و پەیمان زارع.