حوکمی ئێعدامی پێنج کەس حەوتووی رابردوو لە گرتووخانەی کرماشان جێبەجێ کراوە.
حوکمی ئێعدامی پێنج کەس حەوتووی رابردوو لە گرتووخانەی کرماشان جێبەجێ کراوە.
بەپێی هەواڵەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 13ی ڕەشەممەی 1396ی هەتاوی، حوکمی ئێعدامی ٥ هاووڵاتی کە ٤ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
هەواڵدەری هەنگاو ناوی ئەو ئێعدامکراوانەی بەم شێوەیە بڵاو کردۆتەوە.
١ـ مەسعوود وەکیڵی خەڵکی جوانڕۆ
٢ـ کەیوان راشخوار خەڵکی پاوە
٣ـ محەمەد ڕوستەمی خەڵکی کرماشان
٤ـ مێهدی سەرابی خەڵکی کرماشان
٥ـ ڕامین ڕەزەوەی خەڵکی هەمەدان