رۆژی پێنج شەممە 17ی رەشەممەی 1396، ژنان لە ئێران،بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنان لە بەرانبەر وەزارەتی کاری رژیمی ئاخوندی گردبونەوەیەکیان وەرێ خست. رژیمی دژە خەڵکیش
رۆژی پێنج شەممە 17ی رەشەممەی 1396، ژنان لە ئێران،بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنان لە بەرانبەر وەزارەتی کاری رژیمی ئاخوندی گردبونەوەیەکیان وەرێ خست. رژیمی دژە خەڵکیش زیاتر لە بیست کەسیان دەستگیر کردووە و بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپاندون.
راپۆرتە بڵاوکراوەکان باس لەوە دەکەن کە 14 کەس لەو ژنە دەست بەسەر کراوانە گواستراونەتەوە بۆ بۆ زیندانی قەرچەک و رامین. هێندێکیان لە پێوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەس و کاریان باسیان لەوە کردووە کە لە ئاو کەل و پەلی تەندروستی بێ بەشن.
هەروەها ئەو راپۆرتە باس لەوە دەکات کە لانی کەم 4 کەس لە پیاوان گواستراونەتەوە بۆ زیندانی فەشافویە.