هێزەکانی رژیمی ئێران میدیاکارێکی کورد دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانەی ورمێی دەکەن.
هێزەکانی رژیمی ئێران میدیاکارێکی کورد دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانەی ورمێی دەکەن.
بەپێێ هەواڵ، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران چالاکێکی میدیایی کوردی خەڵکی ورمێ بە ناوی ”فەڕوخ عەبدی“ کە هاوکات بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی ”ئامانج“ بووە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ.
هەواڵدەری هەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکەوە دەنووسێ: فەروخ عەبدی ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕیبەندان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی قیشم لە باشووری ئێران دەستبەسەر و دواتڕ ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران کراوە و پاش دوو ڕۆژ بۆ ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوەتەوە.
ئەو میدیاکارە کوردە بە تۆمەتی ”چالاکی تەبلیغی دژی حکومەت“ لە ڕێگای تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە، دەستبەسەر کراوە.