رۆژی دو شەممە ٢١ی رەشەممەی 1396 جەیمس مەتیس وەزیری بەرگری ئامریکا، بە سەردانێک گەیشتە عەممان و لەگەڵ سوڵتان قابوس دیداری کردووە.
رۆژی دو شەممە ٢١ی رەشەممەی 1396 جەیمس مەتیس وەزیری بەرگری ئامریکا، بە سەردانێک گەیشتە عەممان و لەگەڵ سوڵتان قابوس دیداری کردووە.
هەواڵدەری نەشناڵ لەو بارەوە دەنووسێ: ناوبراو لەو سەردانەیدا لەگەڵ سوڵتان قابوس دیدارو چاوپێکەوتنی هەیەو لە پێوەند بە کۆمەڵێک بابەتی دیار لەوانە، قاچاغی چەک و چۆڵی ئێران بۆ یەمەن، هاوپێوەندی پارێزگاری و دژە ترۆریسم، وتووێژ دەکەن.
جەیمس مەتیس لە وتوێژ لەگەڵ هەواڵنێراندا گوتی کە لە رێگەی هاوتا عەممانیەکانیەوە تێگەیشتووە کە ئەو قاچاغی چەک و چۆڵەی کە لەلایەن رژیمەوە بۆ یەمەنی دەکرێ، چۆن لێکدەدرێتەوە.
ناوبراو هەروەها لەپێوەند بە هەوڵەکانی پێشوو و ئێستای نێونەتەوەیی بۆ رێگری کردن لە بارهەڵگرەکانی چەک و چۆڵی رژیمی ئێران بۆ چەکدارە حوسیەکان، لەرێگەی هێزە دەریاییەکانی وڵاتانی فەرەنسا، ئوسترالیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان پێداگری کردەوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، سەردانی جەیمس مەتیس بۆ عەممان و دوایەش بۆ بەحرەین، لەپێناو یەکیەتی و یەکگرتوویی وڵاتانی کەنداوی فارس بۆ پارێزگاری لە ئاشتی و ئارامی ناوچەکەیە.
هەروەها مەتیس گوتیشی، لە سەفەرەکەیدا بۆ بەحرەین لەدوای عەممان، لەپێناو هاوبەشیەکی بەهێز لەگەڵ حەمەد بن عیسا ال خەلیفەی دیدارو چاوپێکەوتن دەکات.
هەروەها ناوبراو لە پێوەند بە دەورو پێگەی روسیا لە سوریەداو هەروەها بونی بەڵگەی بەهێز لەبارەی کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆڵی شیمیایی بە تایبەت گازی کلۆر وریایی دا.