رۆژی یەک شەممە ٢٠ رەشەممەی 1396ی هەتاوی، هێزە جینایەتکارەکانی رژیم، لە بەندیخانەی خوی بەندکراوێکیان بەناوی جەواد گوڵنیەت لەسێدارە داوە.
رۆژی یەک شەممە ٢٠ رەشەممەی 1396ی هەتاوی، هێزە جینایەتکارەکانی رژیم، لە بەندیخانەی خوی بەندکراوێکیان بەناوی جەواد گوڵنیەت لەسێدارە داوە.
جێی باسە ناوبراو خەڵکی دێهاتی حەسار سەفلی خۆی بووە و خاوەنی دوو کچی چکۆلەیە.
یەکێک لە نزیکانی ئەو ئێعدام کراوە گوتویەتی: ناوبراو هەر وتویەتی کە بێتاوانە، بۆیە ئێمە سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە، لەگەڵ باقی ئەندامانی خێزانەکەی سەردانی زیندانمان کردو داوامان لە سەرۆکی زیندان کرد کە حوکمی ئێعدامەکەی دواخرێ، بەڵام سەردانەکەمان بێ ئەنجام بوو وە لە کۆتاییدا ناوبراو ئێعدام کرا.