هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بۆچی ئێرانیەکان شاد نین، بەڵام هیندیە هەژارەکان شادن؟؟

بۆچی ئێرانیەکان شاد نین، بەڵام هیندیە هەژارەکان شادن؟؟
و: سروە محەممەدی

لەگەڵ بوونی رووداوە ناخۆشەکانی ساڵی رابردوو، وە دوابە دوای رووداوی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەی یاسوج_تاران، جۆرێک لە خەمۆکی و نا ئومێدی باڵی بەسەر کۆمەڵگای ئێراندا

لەگەڵ بوونی رووداوە ناخۆشەکانی ساڵی رابردوو، وە دوابە دوای رووداوی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەی یاسوج_تاران، جۆرێک لە خەمۆکی و نا ئومێدی باڵی بەسەر کۆمەڵگای ئێراندا کێشاوە. بەپێی راپۆرتی فەرارو، لە دوای ئەو کارەساتە، وەزیری ناوخۆی رژیم ئاماژەی بە دڵخۆشی کۆمەڵایەتی کردووە و وتی: نەبوونی شادی و دڵخۆشی کۆمەڵایەتی، یەکێکە لەو بابەتانەی کە خانەوادەکانی ئێمەی تووشی خەمۆکی و نەخۆشی کردووە، هەموومان دەستمان داوەتە دەستی یەکتر و کۆمەڵگامان توشی خەمۆکی کردووە. هەروەها بەپێی "راپۆرتی جیهانی شادی"، لە ساڵی 2016 دا ئێران لە روی پێوەری دڵخۆشی و شادی گشتی، لە نێوان 157 وڵات کە لێکۆڵینەوەیان لێکراوە، لە پلەی 105م دا جێگەی گرتووە. بەپێی راپۆرتی "لێکۆڵینەوەی داهاتووی ئێران 1396": ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئیستراتیژیکی سەرۆک کۆماری رژیم نیشانی دەدا کە  75 لە سەدی خەڵک تووشی بێ دەرەتانی و نا ئومێدی بوون.

شادی کۆمەڵایەتی چۆن دروست دەبێ‌؟ لە یەکەم چاولێکردندا وا دەردەکەوێ‌ کە باشبوونی بارودۆخی ئابووری، هۆکارێکی گرنگە بۆ چونەسەریی شادی کۆمەڵایەتی، بەڵام پێوەرە جیهانیەکان بە پێچەوانەوە شتێکی دیکە نیشان دەدەن. رەحمانی خەلیلی، کۆمەلناسی ئابوری و پەرەپێدان، خاڵی دەست پێکی سەرهەڵدانی چەمک و بابەتی شادی کۆمەڵایەتی لەدوای قەیرانە کۆمەڵایەتیەکانی وڵاتانی بە پەرەسەندوو دەزانێ. بە قسەی ناوبراو لەو سەردەمەدا بەڵگەکان دەرخەری ئەون کە هاوکاری و نزیکی کاریگەری زیاتری  لەسەر بەختەوەری  تاکەکان هەیە. زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە سەرچاوەی سەرەکی شادی، پشتیوانی کۆمەڵایەتیە نەک داهات. هەروەها مەهدی موسەلەمی فەر تەنیا هۆکاری ئابوری بە هۆی نائومێدی لە ئێراندا نازانێ‌، هەروەها بە بەراورد کردن لە نێوان وڵاتی ئێران و هیندستان دەڵێت: بۆ وێنە خەڵکی ئێمە لەگەڵ ئەوەی لەچاو خەڵکی هیندستان لە زۆرباردا ئیمکانی باشتریان هەیە، بەڵام بە ئەندازەی ئەوان شاد نین. وڵاتی هیندستان بەهۆی زۆری حەشیمەتەکەی و ئیمکانات نەیتوانیوە پێداویستی پێویست بۆ خەڵکەکەی دابین بکات، بەڵام خەڵکەکەی شادن و لە روخساریاندا هەستی ناخۆشی و خەم نیە تەنانەت ئەو کەسەشی کە سواڵ دەکات، بە پێچەوانەی خەڵکی وڵاتی ئێرانەوە هەستی خەم و تورەیی پێوە دیار نیە .

هۆکاری سەرەکی نەبونی شادی و دڵخۆشی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگای ئێراندا چیە؟ ئایا بە پێرەوی کردن لە لێکۆڵینەوە جیهانیەکان، دەتوانرێ‌ نەبونی پشتیوانی کۆمەڵایەتی بە گرینگترین هۆکاری نەبونی شادی کۆمەڵایەتی  لە وڵاتدا بناسرێ‌؟ مێهدی مەلەک محەممەد، دەرونناس، لەگەڵ ئاماژە کردن بە بارودۆخی جیاوازی کۆمەڵگای ئێران، گرینگترین هۆکاری نەبونی شادی کۆمەڵایەتی لە وڵاتی ئێراندا بۆ بوونی هەستی بێ توانایی و داماویی گەراندەوە. بەبروای ئەو دەروونناسە بەهۆی ئەوەی ناتوانرێ خوێندنەوە بۆ داهاتوو بکرێ و خەڵک توانای کونترۆڵی رەوشێکیان نیە کە دڵەراوکێ دروست دەکات، بە سەرچاوەی سەرەکی سازکردنی دۆخی نائومێدی و گۆشەگیری لە ئێران دەزانێ‌. ئەو دەرونناسە بە شیی کردنەوەی هۆکانی  دورکەوتنەوەی دۆخی کۆمەڵگەی ئێران لە شادی کۆمەڵایەتی،  دروست کردنی دۆخی متمانە و راستگۆیی و هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی دەسەڵات لە بەرانبەر بریارەکاندا، بە رێگە چارەی بەرەورووبوونەوە لەگەڵ رەوشی بێ هیوایی لە کۆمەڵگادا و دروست بونی شادی و دڵخۆشی لە کۆمەڵگادا پێناسە کرد.


6 ساڵ و 8 مانگ و 9 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بۆچی ئێرانیەکان شاد نین، بەڵام هیندیە هەژارەکان شادن؟؟

بۆچی ئێرانیەکان شاد نین، بەڵام هیندیە هەژارەکان شادن؟؟

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران