دەستبەسەر کردنی چالاکێکی سیاسی کورد لە کامیاران
چالاکێکی سیاسی کورد لە شاری کامیاران لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، حسن کەمانگەر زیندانی سیاسی پێشووی کورد، لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری کامیاران لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، هێزە ئەمنییەتیەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی حسین کەمانگەردا کامپیۆتر و کەل و پەلە شەخسیەکانی ئەم شارۆمەندە کوردەیان دەست بەسەردا گرتووە. جێگەی باسە کە کەمانگەر پێشتر لە ساڵی 90 لە لایەن ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەستبەسەر کرا و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە لەزیندان ئازاد کرا. حسین کەمانگەر پێشتریش لە ساڵی 92 لە سنە دەستبەسەر کرا و بە تۆمەتی کردەوە دژ بە نیزام بە 10 مانگ زیندان سزا درا.
بێ هەواڵی لە چارەنووسی زیندانیێکی سیاسی کورد
لە چارەنووسی زیندانی سیاسی کورد، کەماڵ حەسەن رەمەزان کە لە رۆژی پێنجشەممە 8ی رێبەندانەوە لە زیندانی ناوەندی ورمێ بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی سوپای پاسداران لە شاری ورمێ گوازراوەتەوە هیچ زانیاریێک نییە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کەماڵ حەسەن رەمەزان زیندانی سیاسی کورد، لە رۆژی پێنجشەمەوە لە زیندانی ناوەندی ورمێوە بۆ گرتووخانەی سوپای پاسداران گوازراوەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، بەرپرسانی زیندانی ورمێ رایانگەیاندووە کە، دادستێنی ورمێ بە داواکاری نوێکردنەوەی ماوەی دەستبەسەر کردنی ئەو زیندانییە لە لایەن حفازەتی سوپای پاسدارانەوە لە 24 کاتژمێر بۆ 2 مانگ رەزامەندی دەر بریوە. ئەم زیندانییە سیاسیە رایگەیاندبوو کە ئەگەر تاکوو شەو نەیگێرنەوە بۆ زیندان دەست دەداتە مانگرتنی بێ مەودا. جێگەی باسە کە بە هۆی گیرۆدە بوونی ئەم زیندانییە سیاسیە کوردە بە نەخۆشی دڵ و هەناو هەر جۆرە مانگرتنێک بۆی مەترسیدارە.
دژایەتی لەگەڵ ئازادی مەرجداری زیندانیێکی سیاسی کورد دوای 10 ساڵ زیندان
بەرپرسانی قەزایی پارێزگای سنە، دژایەتی لەگەڵ مۆرەخەسی و ئازادی مەرجداری زیندانیێکی سیاسی کورد دەکەن دوای 10 ساڵ مانەوە لە زیندان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەرەرای بوونی مەرجە یاساییەکان، لەگەڵ مۆرەخەسی و ئازادی مەرجداری زیندانی سیاسی کورد، جەهاندار محەمەدی لە دەیەمین ساڵی زیندانیکردنیدا رەزامەندی دەر نابردرێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، جەهاندار محەمەدی لە ساڵی 1385 لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کراو و دواتر بۆ زیندانی ئەڤینی تاران راگوێزرا و دوای 17 رۆژ سەر لە نوێ بۆ ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە. جەهاندار محەمەدی بە تۆمەتی مۆحاربە لە رێگای هاوکاریکردنی لەگەڵ حیزبە کوردیەکان بە 16 ساڵ زیندان سزا درا کە لە ئێستادا ماوەی 10 ساڵ لە سزاکەی تێپەراندووە. جێگەی باسە کە بە پێی یاسای رژێمی ئاخوندی هەر زیندانیێک دوای تێپەراندنی نیوەی حوکمەکەی ئەتوانێت لە یاسای ئازادی مەرجدار کەڵک وەر بگرێت کە ئەم یاسایە بۆ زیندانیانی سیاسی رەچاو ناکرێت.
کوردستان/ نیشتەجێ بوون بۆ ٤٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە
لە شاری دێلۆران کەرستە و کەرپووچی هەزاران ساڵە دوزراونەتەوە کە دیاردەی نیشتەجێ بوون لە ناوچەی ئیلام بۆ زیاتر لە ٣٥ هەزار ساڵ لەوەبەر دەگەڕێنێتەوە. بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، دەرکەوتە کەونینەناسانەکان کە لە توێژینەوەی ماوەیەک پێش ئێستا وەدەست هاتوون، نیشان دەدات کە نیشتەجێ بوون لە دەشتی مووسییانی دێلۆران، نزیک بە ٤٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر بوونی هەبووە. ئەو کەرەستە بەردینانەی کە دۆزراونەتەوە و هەواڵەکەی لە هەواڵدەریی تەسنیم بڵاوی کراوەتەوە، بریتین لەØ› ڕووشێنەرەکان، کونکەرەکان، جێی کەرەستەکان و بەردینەکانی دایک و ... بە وتەی بەرپرسی ئیدارەی میراتی کولتووریی و گەشتیاریی شارستانی دێلۆران، پێشتر وا دانرابوو کە پێشینەی ژیان و ژیار لەم ناوچەیە بۆ ٩ هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، بەڵام ئێستا سەلمێندراوە کە ئەم ژیوارە بۆ ٤٠ هەزار ساڵ لەوەبەر دەگەڕێتەوە. هەر بەپێی توێژینەوەکان، مرۆڤ بۆ یەکەم جار لەم ناوچەیەدا، گەنم و جۆی چاندووە و ئاودێریی هەبووە و هەروەها گیانلەبەری وەک بزن و گامێشی بەخێو کردووە.سەرەتای ئەم ساڵ، کەونینەناسێکی ئەمریکایی لە کۆبوونەوەیەک لە ئیلامدا ڕایگەیاندبوو کەØ› بە هۆی کشتوکاڵ و وەرزێری، حەشیمەت لەم ناوچەیە زیادی کردووە و سەرەتاکانی هاتنەدەری مرۆڤ لە ئەشکەوت و نیشتەجێ بوونی لە دەشتەکان، دەستی پێکردووە. دەشتی دێلۆران زیاتر لە ٢٥٠ شوێن و گردی مێژوویی تێدایە و تەنیا ٨٠ شوێنی تۆمار کراوە.
لە ئیسفەهان ڕێز لە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان گیرا
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لەگەڵ چەند ئەنجومەنێکی دیکە لە ڕۆژی جیهانی زەلکاوەکان لە شاری ئیسفەهان ڕێزیان لێگیرا.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، بە نیشانەی ڕێزگرتن لە کار و چالاکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لە ڕۆژی جیهانی زەلکاوەکاندا، خەڵاتیڕێزلێنانی کۆنوانسیونی نێونەتەوەیی ڕامسەر بەو ئەنجومەنە بەخشرا.ڕۆژی ١٣ی ڕێبەندان بە ڕۆژی جیهانی زەلکاوەکان دەناسرێت.کاوە کوردستانی لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان خەڵاتی کۆنوانسیونی نێونەتەوەیی ڕامسەری وەرگرت.جێ وەبیرهێنانەوەیە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، خەڵاتی میللی ئێرانی بە دەست هێنا.کۆنوانسیونی نێونەتەوەیی ڕامسەر کۆنترین پەیمانامەی ژینگەپارێزی لە جیهان دایە و لە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ١٣٤٩ی هەتاوی لە شاری ڕامسەر بەستراوە و لە ساڵی ١٣76ی هەتاوی کە هەر ساڵ بە بۆنەی ڕۆژی زەلکاوەکان لە ئاستی نێونەتەوەییدالە یەکێک لە وڵاتانی ئەندام بەڕێوە دەچێت،تاکو ئێستا ١٦٩ وڵات تێیدا ئەندامن و ٢١٨٦ زەلکاو لە جیهاندا لەو کۆنوانسیونەدا تۆمار کراوە. ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان ساڵی ١٣٨١ی هەتاوی لەشاری مەریوان دامەزراوەو پاش ٦ ساڵ هەوڵدان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت لەساڵی١٣٨٧ دەستیبەچالاکییەکانی خۆی کردووە و بۆپاراستنی ژینگە و بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی ژینگەپارێزی تێدەکۆشێت.
هەرەشەی چارەنوسی مۆنتەزری لە رەفسەنجانی و خۆمەینی
باندەکانی سەر بە خامنەیی هەرەشە لە رەفسەنجانی و حەسەن خۆمەینی دەکەن کە کارێک نەکەن کە چارەنووسەکەی مۆنتەزری بە سەریاندا بێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، محەمەد رەزا تویسرکانی، نوێنەری خامنەیی لە بەسیج رۆژی سێشەممە 13ی رێبەندانی 1394، هەرەشەی لە رەفسەنجانی و حەسەن خۆمەینی کرد و وتی، ئاگایان لە خۆیان بێت کە ئەو بەڵایەی بەسەر مۆنتەزریدا هات بە سەر ئەواندا نەێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، پێشتریش عەبدۆڵا حاجی سادقی جێنشینی نوێنەری خامنەیی لە سوپای پاسداران، کارەکانی رەفسەنجانی وەک کاری دوژمن ناو لێ بردبوو.
کوژرانی دوو پاسداری رژێمی ئاخوندی لە سووریە
دوو پاسداریتری رژێمی ئاخوندی کە بۆ کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی سووریە رۆیشتبوونە ئەو وڵاتە کوژران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، راگەیاندنەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی رۆژی سێشەممە 13ی رێبەندانی 1394، بڵاویانکردەوە کە دوو پاسداریتری رژێمی ئاخوندی بە ناوەکانی سەعید عەلیزادە خەڵکی شاری سمنان و پاسدار حەبیب رەحیمی مەنش خەڵکی ئەندیمشک کە بۆ پاڵپشتیکردنی رژێمەکەی ئەسەد و کوشتنی خەڵکی ئازادیخوازی سووریە رۆیشتبوونە ئەو وڵاتە لە ماوەی رۆژرانی رابردوودا کوژراون.
ڤایرۆسی زیکا، رێکخراوی تەندروستیی جیهان ناچار بە کۆبوونەوە دەکات
چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی زیکا-وە لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دەوروبەریدا تۆمارکراون، بۆ چوار ملیۆن کەس بەرزببێتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، مارگرێت چان، بەرپرسی گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، کە رێکخراوەکە لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتودا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و تایبەت بە ڤایرۆسی زیکا سازدەکات. مەبەستی سەرەکی لە ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە دیاریکردنی ئاستی وەڵامی نێودەوڵەتییە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەم ڤایرۆسە.لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ئەندامانی بۆردی جێبەجێکاری رێکخراوی تەندروستیی جیهانیدا لە جنێف، چان ئاماژەیکرد بەوەی کە ئاستی مەترسیی ئەم ڤایرۆسە زۆر بەرزە و تاکو ئێستا لە 23 وڵات و ناوچەی هەرێمیی ئەمریکادا زیاد لە سێ ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی زیکا تۆمارکراوە.