دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٩ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاویی، کۆڕێکی رێزلێنان بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی نیشتەجێی سوئێد، نوێنەری بەشێکی زۆر
دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٩ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاویی، کۆڕێکی رێزلێنان بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی نیشتەجێی سوئێد، نوێنەری بەشێکی زۆر لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و دەیان کەسایەتی ناسراوی نیشتەجێی ئەو وڵاتە بۆ شەهید قادر قادری شاری ستۆکهۆڵمی ڕێکخرا.
لەسەر بانگهێشتی کومیتەی سویدی حیزبی دیموکراتی کوردستان وەفدێکی کومیتەی سویدی سازمانی خەبات بەشداری لە کۆڕە دا کردو لەبەشی پەیامی و بروسکەی هێز و لایەنەکان، کاک یەحیا رەسووڵی پەیامی هاوخەمی کومیتەی سوئێدی پێشکەش بە بەشداربووانی کۆرەکە کرا.
بەشێکی تری ئەم کۆڕە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی هۆنراوە و پەیامی تایبەتی بنەماڵەی شەهید قادر قادری.