چوارشەممەسووری وەک ئاخر چوارشەممەی ساڵی هەتاوی وەک نەریتێکی کۆنی ئێرانی لەلایەن ئێرانیەکانەوە بە کردنەوەی ئاگر و ئاهەنگگێڕان بەرز رادەگیرێ، بەتایبەت ئەم بۆنەیە
ئەندامان و دڵسۆزانی سازمانی خەبات!
خەڵکی قارەمان و خۆراگری کوردستان!
چوارشەممەسووری وەک ئاخر چوارشەممەی ساڵی هەتاوی وەک نەریتێکی کۆنی ئێرانی لەلایەن ئێرانیەکانەوە بە کردنەوەی ئاگر و ئاهەنگگێڕان بەرز رادەگیرێ، بەتایبەت ئەم بۆنەیە لە کاتی دەسەڵاتداریی ئاخونداندا تایبەتمەندی زیاتری پەیدا کرد و بووە هۆیەک بۆ گردانی بیری دواکەوتووانەی ئاخوندان و هەڵێک بۆ دەربرینی نارەزایەتی لە دەسەڵاتی دواکەوتوو خۆرافەپەرەستی ئاخوندان و لەلایەن جەماوەرەوە ساڵ لەگەڵ ساڵ زیاتر بایەخ و گرینگی پێدەدرا.
بە راپەرینەکانی مانگی بەرفرانبار و تەوژم و خێرایی و پەرەسەندنی نارەزایەتیە جەماوەریەکان لە شارەکانی ئێران، چوارشەممەسووری دەبێ وەک هەلێکی زێرین بۆ ئەم قۆناغەی خەباتی جەماوەری وەزاڵەهاتوو لە دەسەڵاتی دیکتاتۆر و گەندەڵی ئاخوندان کەڵکی تەواوی خۆی لێوەرگیرێ و زیاتر لە هەر ساڵێکی دیکە بایەخی پێبدرێ و خەڵکی کوردستانیش وێرای خەڵکی ناوچەکانی دیکەی ئێران چوارشەممەسووری بکەنە دەرفەتێک بۆ راپەرینی جەماوەری و دەربرینی نارەزایەتی دژ بە رژیمی ئێران و بە کردنەوەی ئاگر دووڕ بە تاریکی و شەوەزەنگ بدەن.
هەروەها لەم بۆنەیەدا ئەرکی ئەندامان و دڵسۆزانی سازمانی خەبات لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر دەبێ و داواکارین پێشەنگ بن لە وریاکردنەوەو هاندانی خەڵک بۆ بەرێوەبردنی چوارشەممە سووری و پێشوازی کردن لە نەورۆزی رزگاری یەکجاریی نەتەوەکەمان لە دەست زوڵم زۆرداری.
پیرۆز بێ جەژنی دێرینی چوارشەممەسووری و بەخێر بێ نەورۆز و ساڵی نوێی کۆچی خۆری.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کۆمیسیۆنی تەشکیلات
13/3/2018