سەندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتوەکان "یونیسێف" لە راپۆڕتێکدا رایگەیاند کە ساڵی ۲۰۱· مەرگاویترین ساڵ لە حەوتوو ساڵی رابڕدوودا بووە بۆ مندالانی سوریە.
بە پێی ئەو راپۆڕتە لە ساڵی ۲۰۱·دا زیاتر لە ۹۰۰منداڵ لە سوریە کوژراون کە چاو ساڵی پێشتر ٥۰ لەسەد زیادی کردوە.
بەرپرسانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وریاییان دا لەوەی کە ساڵی داهاتوو دۆخەکە خراپتر دەبێ. تەنیا لە دومانگی سەرەتای ئەمساڵی زایینی دا ۱۰۰۰منداڵ کوژراو بریندار بوون .
بە پێ راپوڕتی نەتەوە یەکگرتوەکان، شەڕ لە سووریە بە گشتی بۆتەهۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ٦ میلیون کەس لەناوخۆ و دەرەوی ئەو وڵاتە، ئاوارەبوونی 5/6 میلیون کەس پەنایان بۆ دەرەوەی سووریە بردووە. زیاتر لە سێزدە میلیون کەس لە ناۆخوی سووریە کە ٦میلیون کەس لەو رێژەیە لە منداڵ پێکدێ پێویستیان هاوکاری هەیە.