هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راپۆرتی سەرسوورهێنەری سەندوقی نێونەتەوەیی دراو لەبارەی ئێرانەوە

راپۆرتی سەرسوورهێنەری سەندوقی نێونەتەوەیی دراو لەبارەی ئێرانەوە
و. فرمێسک ئەردەڵان

شکستی بانکەکان، دەگەرێتەوە بۆ گەندەڵی و بێ بەرنامەیی و بێ سەرووبەرەیی دەسەڵات. بەجۆرێک کە میلیارها دولار وامی بەبێ کەفالەت و زەمانەت داوەتە تاقم و دەسەتە جیاجیا

 

شکستی بانکەکان، دەگەرێتەوە بۆ گەندەڵی و بێ بەرنامەیی و بێ سەرووبەرەیی دەسەڵات. بەجۆرێک کە میلیارها دولار وامی بەبێ کەفالەت و زەمانەت داوەتە تاقم و دەسەتە جیاجیاکانی نێو دەسەڵات و حکوومەت ووەش بۆتە بەڵایەک بۆ ئابووری و هۆی دابەزینی دۆخی ئابووری و درووس بوونی نەخدینەی بێ ئاکامە. لە راستیدا ئەو پووڵانەی لە ساڵانی رابردوودا بەو کەسانە دراوە کراوە بە دولار و لە ئێران براوەتەدەر. 

نرخی ئەرز لە ساڵی داهاتوودا هەڵدەکشێ، کە ئەمە لانی کەم دوازدە لەسەد هەڵاوسان درووس دەکات. سروشتیە کە بەم دابەزینەی ئێستای ئابووری ئێران، ئەم نرخی هەڵاوسانە زۆر مەترسیدارو کوشەندە دەبێت.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی ئابووری ئێعتداڵ، لە کاتێکدا سەندوقی نێونەتەوەیی دراو بەردەوام پێش بینی ئەرێنی لەبارەی گەشەسەندنی باری ئابووری ئێران  راگەیاندوە، بەڵام دوا پێش بینیەکانی سەندوقی نێونەتەوەیی دراو رووی راستەقینەی بەخۆیەوە گرتوە و نا ئەومێدی لە ئابووری ئێران لەم راپۆڕتەدا بە ئاشکرا دەبینرێ. ئەوەی کە چەندین ساڵە دەشاردرایەوە و هەموو پشتیوانیە جیهانیەکان لە پێشکەوتنی باری ئابووری لە ئێران گۆڕیا بە دروشم و ئاماری  بێ بنەما.

سەندوقی نێونەتەوەیی دراو لە کاتێکدا باس لە  دابەزینی نرخی تورم لە ئێران دەکات کە لە درێژەدا پێش بینی ئەوەی کردووە کە لە ساڵی داهاتوودا نرخی ئەرز دیسانەوە هەڵکشان و بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێ کە ئەوە لانی کەم 12 لەسەد هەڵاوسان بەرهەم دێنێ. روونە کە بە دابەزینی و خراپی دۆخی ئابووری ئێران نرخی هەڵاوسان زۆر مەترسیدار و کوشەندە دەبێ. لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا بە سەرنجدان بە زانیاری بانکەکان و نەگەرانەوەی ئەو زانیاریانە بۆ بانکەکان، سەندوقی نێونەتەوەیی دراوخوازیاری شەفافیەت و ئاشکراکردنی وەرشگستەیی زیاتری بنکەکانی ئێران بووە.

هیئەتی بەرێوەبەری سەندوقی نێونەتەوەیی دراو لە راپۆڕتی خۆی دا جارێکی دیکە پێداگری لەسەر پێویستی چاکسازی بەپەلە لە بەشی دارایی کردووەتەوە.  ئەو ناوەندە سوورە لەسەر ئەوەی کە رژیمی ئێران واز لەو پێداگریە بێنێ و دۆخی سەلامەتی بانکەکان دیاری بکات. هێندێک لە بانکەکانی ئێران بە هۆی رێژەی زۆری دواکەوتنی قەرز لەسەریان و هیوایەکیش بۆ وەرگرتنەوەیان نیە ، بە کردەوە وەرشگست بوون. سەندوقی نێونەتەوەیی  دراو داوا لە رژیمی ئێران دەکات پشتیوانی دارایی بەو بانکانە بدات کە دەکرێ رزگار بکرێن و چارەنووسی ئەوانی دیکەش روون بکاتەوە.

سەندوقی نێونەتەوەیی دراو بەکەمکردنەوەی گەشەی  ئابووری بەشی نەوت لە بەشەکانی دیکە  ناراستەوخۆ دابەزین و داکشانی بەشەکانی دیکەی راگەیاندووە. 

بچوک بوونی ئابووری غەیرە نەوتی نەوتی شەشەمین ساڵی خۆی تێپەڕ دەکات کە بە مانای  پەرەسەندنی رێژەی بێکاری و هەژاری  هۆی داخستنی کارخانە و کارگەکان، دێ.

هۆکاری شکستی  بانکەکان چیە؟

وەک لە پێشەکیەکەدا هاتووە یەکێک لە هۆکان گەندەڵی و بێ سەرەوبەرەیی دەسەڵاتە بەجۆرێکە کە ملیارها دولار وامی بێ زەمانەت دراوە بە دەستەو تاقمەکانی نێو دەسەڵات و ئەوەش بووتە بەڵای گیانی ئابووری و بووتە هۆی زۆربوونی نەخدینە بێ ئاکام. 

یەکێکی دیکە لە کێشەکان خستنەبازاری پووڵی زۆرە، کە بانکەکان نیانداوە بە چین و توێژەکانی کۆمەڵگاو تەنیا لە خزمەت دەسەڵاتداراندا بووه و زۆربەی سرمایە بە دەستی ئەوانەوەیە و بە مانای ئەوەیە کە بە کردەوە گەندەڵی لە سیستمی بانکی دا مەجاڵی بە گەشەی ئابووری لە رێگەی ئەو بانکانەوە  نەداوە.

هەروەها بەسەرنجان بەوەی کە مافیای دەسەڵات قەرزی چەن ساڵە نادەنەوە، ئەوەش وای کردووە کە بانکەکان نەتوانن  ئەو قەرزانەی بانکی ناوەندی کە لەسەریانە بدەنەوە. دەکرێ ئەو حاڵەتە بە وەرشکستی بانکەکان ناو بەرین. لەلایەکی دیکەوە خودی دەوڵەت و باقی دامەزراوە کانی وەک بیمە شکستیان هێناوە و ئەم دۆخە ئاڵۆزە لە ژمارەیەک بونگای دەوڵەتی و مافیای شکستخواردوو پێکهاتووە و ئەوانەی کە لەم رێگەوە پووڵی زۆریان سەر یەکناوە وڵامدەر نین.

یەکێکی دیکە لە کێشەکانی حکومەت کەمکردنەوەی مووچەخۆرانە. لە ناوەراستی دەیەی هەفتاوە لەگەڵ زیاتر بوونی لاوان، حکومەتەکان خۆیان لە وەرگرتنی لاوان بواردووە لەبەر ئەوەی نەیاندەزانی ئەو هێزە تازەیە چۆن بەکار بێنن و وەرگرتن حکومەتی هەر زوو کەمی کرد. سروشتیە بە کەمکردنەوەی وەرگرتنی هێزی نوێ لە دامودەزگاکانی حکومەت، ئاستی دانی ماڵیات  و دانی پووڵ بە سەندوقی خانەنشینی دابەزیوە و هەر بەم هۆیەوەیە کە ژمارەیەی خانەنشینان زۆر زۆرە لە کاتێکدا ژمارەی کارمەندی فەرمی کەمی کردووە و راکێشانی پووڵ لە سەندوقی خانەنشینی زۆر زیاترە لە دانانی پووڵ تیایدا.


6 ساڵ و 8 مانگ و 7 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راپۆرتی سەرسوورهێنەری سەندوقی نێونەتەوەیی دراو لەبارەی ئێرانەوە

راپۆرتی سەرسوورهێنەری سەندوقی نێونەتەوەیی دراو لەبارەی ئێرانەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران