رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٢ی رەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران جەژنی چوارشەممەسوری بەرێوەچوو، خەڵکی قارەمانی ئێران کە لە ئێستاد
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٢ی رەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران جەژنی چوارشەممەسوری بەرێوەچوو، خەڵکی قارەمانی ئێران کە لە ئێستادا لە هەر دەرفەتێک بۆ دەربرینی نارەزایەتی کەڵک وەردەگرن لەم چوارشەممەسووریەدا وێنەی خامنەی و خومەینی، هەروەها تەرەقە و ئاگربازی و شای و خۆشی دەربرین.
جێی باسە لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران وەک: تاران، گچساران، شا گوڵی تەورێز، ئیسفەهان، وەرامین، زیباشار، بێهبەهان، شیراز، ئەندیمێشک و ژمارەیەکی زۆری دیکە لە شارەکانی ئێران بە گورتر لە شاڵانی پێشوو بەرێوەچوو، هەروەها لە شارەکانی کوردستانیش وێڕای بەسەربازی کردنی شارەکانی کوردستان لەلایەن رژیمەوە بەڵام جەماوەری شارەکانی کوردستان بەشێوەیەکی کەم وێنە پێشوازیان لە چوارشەممەسووری کرد کە بریتین بوون لە شارەکانی، ئیلام، کرماشان، سنە، ورمێ، سەقز، بۆکان، سەردەشت، مەهاباد، بانە، کامیاران، مەریوان، دیواندەرە، جوانرۆ، پاوە، شنۆ و زۆر شار و ناوچەی دیکە بەشکۆو بەرێوەچوو کە تیایدا وێرای بەرێوەبردنی رێورەسمەکانی ئەو بۆنەیە رق و تورەیی و بێزاریان لە دەسەڵاتی داگیرکەر و سەرکوتگەری ئاخوندی لە کوردستان دەردەبڕی.
شایانی گوتنە لە زۆربەی شار و ناوچەکانی ئێران جەماوەر بەتایبەت لاوان بە وتنەوەی دروشمی، مەرگ بۆ دیکتاتۆر و مەرگ بۆ خامنەیی و کۆمەڵێک دروشمی دیکە، تا درەنگانێکی شەو درێژەیان بە نارەزایەتی و ئاگربازی چوارشەممەسووری دا وە لە هەندێ شوێن پێکدادان و شەر لەنێوان لاوان و هێزە ئینتیزامیەکاندا رویداوە.
جێی باسە کە رژیمی ئاخوندیش لە ترسی راپەرینێکی دیکەی جەماوەری دژی دەسەڵاتەکەیان، بە فەرمانی خامنەیی میلیتاریزەکردنی زیاتری شار و ناوچەکانی زیاتر کردووە و تێکرای ئۆرگانە ئەمنیەتیەکان پێک هاتوو لەØ› سپای پاسداران و بەسیج، هێزە ئینتیزامی و ئیتلاعات و لیباس شەخسیەکان بەو مەبەستە راسپاردووە.