ژەنەراڵ جۆزێف وەتل، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئامریکا "سنتکام" گوتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی، پێشکەوتنێکی جێگەی سەرنجیان لە عێراق و س
ژەنەراڵ جۆزێف وەتل، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئامریکا "سنتکام" گوتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی، پێشکەوتنێکی جێگەی سەرنجیان لە عێراق و سوریەدا بەدەست هێناوە، بەڵام پێویستی بە سەرمایە دانان هەیە بۆ گەرەنتی دان بەوەی کە دەسکەوتەکان پارێزراوبن.
ناوبراو هەروەها گوتی: چالاکی شەرئەنگێزانەی رژیمی ئێران لە سەرانسەری ناوچە هەرەشەیەکی درێژماوە بۆ سەر ئاسایشی ئەو ناوچەکەیە دروست دەکات.
سنتکام بەدوای ئەوەوەیە کە هەوڵە سەربازیەکان لەگەڵ چالاکیە بەربڵاوەکان هاوتەراز بکات بۆ ئەوەی کاریگەریەکانی رژیم بۆ دروست کردنی بشێویی پوچەڵ و یەکسان بکات و بیخاتە چوارچێوەوە.