هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان: تورکیا ئاوی خواردنه‌وه‌ی عه‌فرینی بڕیوه‌

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان: تورکیا ئاوی خواردنه‌وه‌ی عه‌فرینی بڕیوه‌

نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مرۆیی، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 23ی رەشەممەی 1396ی هەتاوی رایگه‌یاند، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که‌ سوپای تورکیا ئاوی خواردنه‌وه‌

 نووسینگه‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان بۆ کاروباری مرۆیی، ڕۆژی چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ 23ی رەشەممەی 1396ی هەتاوی رایگه‌‌‌یاند، ماوه‌‌‌ی هه‌‌‌فته‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌ سوپای تورکیا ئاوی خواردنه‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌سه‌‌‌ر دانیشتوانی عه‌‌‌فرین بڕیوه‌‌‌.

سوپای تورکیا له‌‌‌ 20ی ژانویەوە هێرشی ئاسمانی و زه‌‌‌مینی بۆ سه‌‌‌ر عه‌‌‌فرین ده‌‌‌ستپێکردووه‌‌‌.

نووسینگه‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان رایشیگه‌‌‌یاند، هه‌‌‌زاران هاووڵاتی ناچار بوونه‌‌‌ له‌‌‌ ترسی تۆپباران و بۆمبابارانی فڕۆکه‌‌‌کانی تورکیا، به‌‌‌رەو ناوچه‌‌‌کانی ژێر ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی حکومه‌‌‌تی سووریا برۆن.

نووسینگه‌‌‌که‌‌‌ روونیکردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ هۆی گرتنی به‌‌‌نداوی سه‌‌‌ره‌‌‌کی ناوچه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ باکووری عه‌‌‌فرین له‌‌‌ لایه‌‌‌ن سوپای تورکیاوه‌‌‌، کارمه‌‌‌ندانی به‌‌‌نداوه‌‌‌که‌‌‌ ناتوانن بگه‌‌‌ڕێنه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌ر کاره‌‌‌کانیان و ئاوی خواردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هاووڵاتیان دابین بکه‌‌‌ن. به‌‌‌و هۆیه‌‌‌وه‌‌‌ ئاوی خواردنه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ عه‌‌‌فرین بڕاوه‌‌‌.

له‌‌‌و باره‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌، یه‌‌‌کینه‌‌‌کانی پاراستنی گه‌‌‌ل (یه‌‌‌په‌‌‌گه‌‌‌)، رایگه‌‌‌یاند، سوپای تورکیا به‌‌‌نداوی مه‌‌‌یدانکێی داگیرکردووه‌‌‌ و به‌‌‌و هۆیه‌‌‌وه‌‌‌ ئاوی خواردنه‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌ دانیشتوانی عه‌‌‌فرین بڕیوه‌‌‌.

برووسک حه‌‌‌سه‌‌‌که‌‌‌، گوته‌‌‌بێژی یه‌‌‌په‌‌‌گه‌‌‌، گوتی: به‌‌‌ هۆی داگیرکاری تورکیاوه‌‌‌، ئاوی خواردنه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ عه‌‌‌فرین بڕاوه‌‌‌.

له‌‌‌ ئێستادا هاووڵاتیان پشت به‌‌‌ ئاوی بیر و تانکییه‌‌‌کانیان ده‌‌‌به‌‌‌ستن.

 

دوای زیاتر له‌‌‌ 50 رۆژ له‌‌‌ هێرش و بۆردومانکردنی عه‌‌‌فرین، تا ئێستا وڵاتانی ئه‌‌‌وروپا و خۆرئاوه‌‌‌ هیچ کاردانه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی توندیان له‌‌‌ دژی ئه‌‌‌و هێرشانه‌‌‌ی تورکیا ده‌‌‌رنه‌‌‌بڕیوه‌‌‌ و کۆمه‌‌‌ڵگه‌‌‌ی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی به‌‌‌ بێده‌‌‌نگی له‌‌‌ ئاست روودانی کاره‌‌‌ساتی مرۆیی له‌‌‌ عه‌‌‌فرین تۆمه‌‌‌تبار ده‌‌‌کرێت.


6 ساڵ و 8 مانگ و 6 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان: تورکیا ئاوی خواردنه‌وه‌ی عه‌فرینی بڕیوه‌

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان: تورکیا ئاوی خواردنه‌وه‌ی عه‌فرینی بڕیوه‌

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران