سێ شەممە 22ی رەشەممەی 1396ی هەتاوی، دۆناڵد ترامپ لە وتارێکدا کە لە بنکەیەکی هەوایی لە ساندیاگۆ پێشکەشی کرد گوتی: رژیمی ئێران لە پشت هەر کێشەیەکی خۆرهەڵاتی ناوەر
سێ شەممە 22ی رەشەممەی 1396ی هەتاوی، دۆناڵد ترامپ لە وتارێکدا کە لە بنکەیەکی هەوایی لە ساندیاگۆ پێشکەشی کرد گوتی: رژیمی ئێران لە پشت هەر کێشەیەکی خۆرهەڵاتی ناوەراستەوەیە. ناوبراو گوتی: ئێمە لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان خەریکی کارکردنین بۆ بلۆکە کردنی رێگەی دەست راگەیشتنی رژیمی ئێران بە چەکی ئەتۆمی و سنووردارکردنی پشتیوانیەکانی لە ترۆریزم و خوێنرێژی لە سەرانسەری جیهاندا. هەر شوێنێک لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا بۆی بچین، رژێمی ئێران، رژیمی ئێران، رژیمی ئێرانە و لەپشت هەر کێشەیەکەوە ئەم رژیم بوونی هەیە.
ئێمەش لەگەڵ ئەم بابەتە زۆر بە جددی خەریکین مامەڵە دەکەین.
یەکێک لە خراپترین رێکەوتنەکانی کە من تا ئێستا دیتومە، رێکەوتن لەگەڵ رژیمی ئێرانە، ئێمە ١٥٠ میلیارد دۆلارمان بەوان داوە بۆچی؟