پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 17ی رێبەندانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 17ی رێبەندانی 1394
سازمانی خەبات


میلیتاریزەکردنی شاری سنە و دەستبەسەر کردنی 20 هاووڵاتی

لە لایەن هێزە ئەمنی و نیزامییەکانەوە شاری سنە وەک پادگانێکی نیزامی لێ هاتووە و شارۆمەندان بە بێ هۆکار دەستبەسەر دەکرێن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە دوای بانگەوازی کەمپەینی،  پشتیوانی لە باکوور، شاری سنە بە تەواوی میلیتاریزە کراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە دوای بانگەوازی کەمپەینی پشتیوانی لە باکوور، هاووڵاتیانی شاری سنە لە چەندین کۆبوونەوە پاڵپشتی خۆیان بۆ خۆشک و براکانیان لە باکوور نیشان داو جینایەتەکانی ئەرتەشی تۆرکیان بە توندی مەحکوم کرد، کە بووە بە هۆی دەستبەسەرکردنی چەندین شارۆمەند لەو شارەدا. هەر لەم پێناوەدا شاهیەتحاڵێک لە شاری سنەوە بە هەواڵدەری مافی مرۆڤی کوردستانی راگەیاندووە کە، نیوەرۆی دوێنی، جۆمعە، 16ی رێبەندان کاتژمێر 4، سەرەرای بوونی جەوێکی توندی ئەمنییەتی و بوونی رێژەێکی زۆر لە هێزە ئینتزامی و لیباس شەخسیەکان، شارۆمەندان لە مەیدانی ئازادی بەرەو شەقامی ئیستقلال بەرێکەوتن کە بە هێرشی توندی ماتۆرسەوارانی یەگان ویژە بەرەو روو بوونەوە و لەم هێرشانەدا لانیکەن 20 شارۆمەند کە لە نێوانیاندا چەندین ژن بوونی هەیە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.


مرەخەسی بە مەرجی دانپێدانان بۆ زیندانییەکی کورد

گوشار و هەڕەشە لە زەینەب جەلالیان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە، چووە قۆناغێکی نوێ‏وە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەرپرسانی گرتووخانەی شاری خۆی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لە دانی هەرچەشنە مرەخەسییەکە بە زیندانییەکی سیاسیی کورد خۆدەبوێرن. ئەو ژنە زیندانییەی خەڵکی ماکۆ، لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا، لە مافی مرەخەسی بێ‏بەش کراوە. پارێزەری زەینەب جەلالیان لە نوێترین وتووێژیدا وتوویەتی کەØ› پێشگرتن بە مرەخەسیی ئەو زیندانییە سیاسییە، لەوانەیە بۆ ناچار کردنی بە دانپێدانانی تەلەفزیۆنی بێ. کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێراندا، لە زاری محەممەد شەریف ڕایگەیاند: "بەرپرسانی زیندان، ئیزنی مرەخەسی نادەن و بەپێی هەلومەرجی ئەو زیندانییە، شیمانەی ئەنجامدانی دانپێدانانی تەلەفزیۆنی دەکەم". ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، بەهۆی دۆخی ناتەندرووستی زیندانەوە، تانە کەوتۆتە سەر چاوی. هەروەها ڕێگری لە چاوپێکەوتنی بەردەوامی حەفتانەی لەگەڵ بنەماڵەکەی لێ دەکرێت.

هاووڵاتییانی نیشتەجێی سەرسنوورەکان، هەڕەشەی تەقەیان لێ‏کرا

هێزە چەکدارەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی ئێران، دانیشتووانی گوندێکی هەورامانیان لە دابین بوونی بژیوی ژیان بێ‏بەش کردووە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، هەنگی سەرسنووری سەوڵاوا لە پارێزگای کوردستان، سەرباری ئاگادارکردنەوەی هاتوچۆ لە ڕێگا سنوورییەکان، هەڕەشەی کردووە کە لادان لەو ڕێنماییانە، ئاکامێکی قورسی بەداوە دەبێت.ئەو کارەی هێزەکانی سپای پاسداران لە سەرەتاکانی ئەو حەوتوویە، لە ڕێگا سنوورییەکانی گوندی "دەرەکێ"ی سەربە بەخشی هەورامانی تەخت جێبەجێ کراوە. ئەمە لە کالتێکدایە کە کۆڵبەری، تەنیا سەرچاوەی داهاتی هاووڵاتییانی ئەم ناوچەیەیە". لە درێژەدا هاتووە: "نێوەڕاستی حەوتووی ڕابردوو، پێشنوێژی ئەو گوندەیان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کردووە و فەرمانیان پێداوە کە لە ڕێگای نوێژی هەینییەوە، خەڵکی لە قەدەغە بوونی هاتوچۆی سەرسنوورەکان ئاگادار بکاتەوە". هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەی ئەوەیشیان کردووە کە سەرپێچی لە بڕیارەکان، ئاکامی گیانیی بەدواوە دەبێ و سەرپێچی‏کاران خۆیان بەرپرسیار دەبن بەرانبەر دەرئەنجامەکانی.


ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی سه‌‌‌وزی چیا، بوو به‌‌‌ قاره‌‌‌مانی تاڵاویی ئێران 

له‌‌‌ کۆڕبه‌‌‌ندی نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی ڕۆژی جیهانی تاڵاو که‌‌‌ له‌‌‌ 13ی ‏ڕێبه‌‌‌ندان له‌‌‌ ئیسفه‌‌‌هان به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو، ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی سه‌‌‌وزی چیای مه‌‌‌ریوان وه‌‌‌کوو قاره‌‌‌مانی ‏تاڵاوه‌‌‌کانی ئێران له‌‌‌ ساڵی 2016 ناسێندرا.‏ بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، له‌‌‌م کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کڕۆژییه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ بۆنه‌‌‌ی به‌‌‌رزڕاگرتنی ‏ڕۆژی جیهانی تاڵاو له‌‌‌ ئیسفه‌‌‌هان به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو، بۆ ده‌‌‌سخۆشیکردن چالاکی‌ ‏ماندوونه‌‌‌ناسانه‌‌‌ و تێکۆشانی بێوچانی ئه‌‌‌ندامانی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی سه‌‌‌وزی چیا ‌بۆ ‏پاراستن و بووژانه‌‌‌وه‌‌‌ی تاڵاوی زرێبار، گرتن و تۆمارکردنی باڵنده‌‌‌کانی کۆچه‌‌‌ر و ‏ناوخۆی تاڵاو و هه‌‌‌وڵدان به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی دابینکردنی ئاسایشی ئه‌‌‌و باڵندانه‌‌‌، ‏به‌‌‌ڕێوه‌‌‌بردنی ڕێوڕه‌‌‌سمی به‌‌‌ شکۆی "ڕۆژێک بۆ زرێبار" به‌‌‌ به‌‌‌شداری زیاتر له‌‌‌ ‏‏10هه‌‌‌زار که‌‌‌س له‌‌‌ شارۆمه‌‌‌ندانی مه‌‌‌ریوانی، به‌‌‌ڕیوه‌‌‌بردنی باش و ڕێکوپێکی وۆرک ‏شۆپه‌‌‌کانی فێرکاری پێوه‌‌‌ندیدار به‌‌‌ تاڵاوی زرێبار و هه‌‌‌روه‌‌‌ها کاریگه‌‌‌رییه‌‌‌ ‏که‌‌‌لتوورییه‌‌‌کانی ئه‌‌‌م ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نه‌‌‌ له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌دا، ڕێزنامه‌‌‌ی قاره‌‌‌مانی تاڵاو له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ‏خانم دوکتور ئانیا گرۆبیک سکرتێری گشتیی کۆنوانسیۆنی نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی ڕامسه‌‌‌ر، ‏پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ نوێنه‌‌‌ری ئه‌‌‌م ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نه ژینگه‌‌‌ییه‌‌‌ی کوردستان کرا‌.‏ جێگەی باسە کە لەو کۆبوونەوەیەدا ڕێکه‌‌‌وتننامه‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ نێوان ڕێکخراوه‌‌‌ی ژینگه‌‌‌پارێزی و ‏کۆنوانسیۆنی نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی تاڵاوه‌‌‌کان واژۆ کرا که‌‌‌ له‌‌‌و ڕێکه‌‌‌وتننامه‌‌‌یه‌‌‌دا، تاڵاوی زرێبار، ‏یه‌‌‌کێک له‌‌‌و تاڵاوانانه‌‌‌ ده‌‌‌بێت که‌‌‌ کۆنوانسیۆنه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ی تایبه‌‌‌ت له‌‌‌سه‌‌‌ری به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ ده‌‌‌بات.‏ ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی سه‌‌‌وزی چیا له‌‌‌ ساڵی 93یشدا پله‌‌‌ی یه‌‌‌که‌‌‌می خه‌‌‌ڵاتی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی ‏ژینگه‌‌‌پارێزی به‌‌‌ده‌‌‌ست هێنابوو. ‏ 

پێداگریی ڕووسیا له‌‌‌سه‌‌‌ر به‌‌‌شداریی کورده‌‌‌کان له‌‌‌ کۆنفڕانسی ئاشتی سووریا 

 ڕووسیا ده‌‌‌ڵێت: ده‌‌‌بێ کورده‌‌‌کانی سووریا له‌‌‌ قۆناغه‌‌‌کانی دوایی کۆنفڕانسی ژێنێڤی 3 به‌‌‌شدار بکرێن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئالکسی برۆداوکین، نوێنه‌‌‌ری ڕووسیا له‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان له‌‌‌ ژێنێڤ وتی: کورده‌‌‌کانی سووریا وه‌‌‌کوو هاووڵاتیانی ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ ده‌‌‌بێ له‌‌‌ قۆناغه‌‌‌کانی دوایی کۆنفڕانسی ئاشتی سووریا به‌‌‌شدار بن.

زیادیشی کرد: کورده‌‌‌کان هاووڵاتیانی سووریان و مافی ده‌‌‌ستێوه‌‌‌ردانیان له‌‌‌ دیاری کردنی چاره‌‌‌نووسی وڵاته‌‌‌که‌‌‌یان هه‌‌‌یه‌‌‌. ناکرێ هیچ پرسێکی سووریا و له‌‌‌وان به‌‌‌ره‌‌‌نگاربوونه‌‌‌وه‌‌‌ی تیرۆر، ئاگربڕ و یان گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات و یان پرسه‌‌‌کانی مرۆڤ به‌‌‌ بێ به‌‌‌شداری کورده‌‌‌کان چاره‌‌‌سه‌‌‌ر بکرێت. نوێنه‌‌‌ری ڕووسیا له‌‌‌ ڕێکخراوی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان جه‌‌‌ختی ئۆپۆزیسیۆن له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌م بابه‌‌‌ته‌‌‌ی که‌‌‌ کورده‌‌‌کان به‌‌‌شێک له‌‌‌ ئۆپۆزسیۆن نین، به‌‌‌ بێ مانا وه‌‌‌سف کرد. ناوبراو وتیشی: کورده‌‌‌کان هێزێکی کارامه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌نگاربوونه‌‌‌وه‌‌‌ی داعش و به‌‌‌رگری له‌‌‌ وڵاتی خۆیان واتا سووریا به‌‌‌ ئه‌‌‌ژمار دێن. کورده‌‌‌کان له‌‌‌ کۆنفڕانسی ئاشتی سووریا که‌‌‌ له‌‌‌ مۆسکۆ و قاهێره‌‌‌ به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ده‌‌‌چێت، به‌‌‌شدارییان کرد و ده‌‌‌بێ له‌‌‌ کۆنفڕانسی ژێنێڤیش به‌‌‌شداری بکه‌‌‌ن.


 رێژەی بێکاری ژنان دوو هێندەی پیاوانە لە ئێران

راوێژکاری وەزیری تەعاون، کار و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی رژێمی ئاخوندی رایگەیاند، ئەمرۆکە ژنانی ئێرانی لە بواری خوێندندا پێشکەوتنێکی بەرچاویان هەبووە، بەڵام لە رووی چالاکی کۆمەڵایەتی و پێوەرەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە بارودۆخێکی خراپدان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وەحیدە نگین وتی، ژنانی ئێرانی شان بە شانی پیاوان لە هەموو بوارەکاندا بوونیان هەبووە، بەڵام بە داخەوە ژنانی ئێرانی سەرەرای کارامە بوونیان بایەخێکی ئەوتۆیان پێنەدراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراوو وتی، ئەمرۆکە لە وڵاتی ئێمەدا رێژەی بێکاری ژنان دوو هێندەی پیاوانە و دەبێت ئەگەر ئەمانەوێت ژنان لە پێشکەوتندا رۆڵیان هەبێت بواری رەخساندنی هەڵی کاریان بۆ زیاد بکەین و کێشەی بێکاریان چارەسەر بکەین 

لە تورکیا یاریزانێک لە سەر کورد بوون سزا دەدرێت

بەهۆی پشتیوانی کردنی شەهیدانی باکووری کوردستان، یەکێتی تۆپی پێی تورکیا بە توندی سزای یاریزانێکی یانەی ئامەدسپۆریدا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دینیز ناکی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ئامەدسپۆر کە لە خولی پلە دووی تورکیا یاریی دەکات، دوای بردنەوەیان لە یانەی بورساسپۆر و سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئەو وڵاتە، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە بڵاوکردەوەو تیایدا پشتیوانی خۆی بۆ ئازادی باکوور ڕاگەیاند.ناکی کە لە ئەڵمانیا لەدایک بووە، دوای کۆتایی هاتنی ئەو یارییە وتی: "ئەم سەرکەوتنە پێشکەش ئەو کەسانە دەکەین کە گیانی خۆیان بەخشیوە لە پێناو خاکی ئێمەدا، ئێمە وەکو یانەی ئامەد هەرگیز سەری خۆمان شۆڕناکەی و دەچینە یاریگاوەو بۆ ئازادی و سەرکەوتن یاریی دەکەین".لەسەر ئەم وتانە یەکێتی تۆپی پێی تورکیا بریاریدا دینیز ناکی بۆ ماوەی 12 یاریی سڕبکات و بەبڕی 4,600 پاوەندیش غەرامەی کرد.دینیز ناکی تەمەن 26 ساڵ بەڕەگەز کوردەو دایک و باوکی خەڵکی شاری دەرسیمن، بەڵام لە ئەڵمانیا لەدایک بووەو یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیای خوار تەمەن 21 ساڵ کردووەو هەفتەی ڕابردوو پێشەنگی یانەی ئامەدی کرد بۆ گەیشت بە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی تورکیا و تیایدا ڕووبەڕووی یانەی فەنەربەهچە دەبنەوە.


8 ساڵ و 9 مانگ و 15 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 17ی رێبەندانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 17ی رێبەندانی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران