پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

گۆڕینی تیلێرسن، بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی بەرجام!

گۆڕینی تیلێرسن، بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی بەرجام!

کابینەی دوناڵد تڕامپ کە تێکەڵەیێکە لە کۆماری و پاشماوەی کابینەی ئۆباما، زۆرترین سەرمایەداری تێدایە. دۆناڵد کە هەر لەدەسپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن

بێهروز ئەردەڵان

کابینەی دوناڵد تڕامپ کە تێکەڵەیێکە لە کۆماری و پاشماوەی کابینەی ئۆباما، زۆرترین سەرمایەداری تێدایە. دۆناڵد کە هەر لەدەسپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن تا ساڵوەگەڕی سەرۆکایەتیەکەی،کەسێکی باس هەڵگر بووە و ڕاشکاوی و بوێری بۆتە بەشێک لەپێناسەی ئەم دەسەڵاتدارە دەوڵەمەندە سیاسیە. قسە و کردەوەکانی هاووتان و دەیهەوێ بە پێچەوانەی ڕابردوو، ڕەووشێکی نوێ لەسیاسەت بگرێتە بەر و بەپێچەوانەی ئۆباما هەنگاو هەڵگرێت کە لەو دەورانەدا هێندێک لەشکۆی وەڵاتەکەی هاتەخوار.

 ئۆباما و کابینەکەی کەلەڕاستیدا جێبەجێگەری کۆی گشتی گەڵاڵە و ستراتیژی دیموکراتەکانن و لەمێژوودا بەپێشگرتنی سیاسەتی خۆراگرانە ناوزەد کراوون لەماوەی سەرۆکایەتی ئەمریکا، توانیان هێندێک لە بارخواری ئابووری بووشی کۆڕ ڕاست بکەنەوە، بەڵام بە دەستگرتن بەکڵاوی خۆیان، کە پێچەوانەی سیاسەتی هەڵمەت بەرانەی کۆماریخوازانە، هەیمەنە و هێزی ئەمریکایان تێک شکاند و ڕێگەیان بۆ ڕژیمە دیکتاتۆرەکان واڵاکرد کە بەرنامەکانیان جێبەجێ بکەن.

ڕژیمی ئاخوندی سودێکی زۆری لەسیاسەتی ئۆباما بینی و بە ڕێکەوتن لەسەر گەڵاڵە ئەتۆمیە گۆمناوییەکەی ڕژیم، ئیمتیازێکی زۆریدا بە سەرەڕۆیی ئەتۆمی و لەم پێوەندیەدا باڵانسی هێز بە قازانجی سەرەڕۆکان گۆڕدرا.

ئەم نەرمی نواندنەی دیموکراتەکان لە سیاسەتی دەرەوەدا، چەندین ڕووداوی دیکەی لێکەوتەوە و نەک تەنیا رژیمی ئێرانی یاغی و سەرەڕۆتر کرد، بەڵکوو کوریای باکوور سوورتر بوو لەسەر برەودان بە بەرنامەی ناوکەیی و هاووکات درێژەکێشانی شەڕی کاولکاری لەچەند وەڵات و ڕاکێشانەوەی ڕووسیە بۆنێو کایەکانی ڕۆژهەڵات لەهەر دوو ڕەهەندی نیزامی وسیاسی.

بۆ بەرپەرچدانەوە و ڕێگری لە شکستی زیاتری سیاسەتی دەرەکی ئەمریکا، کۆماریەکان هاتنەوە پێش و ترامپ کە هەڵگری بەرنامە و ستراتیژی گەڕانەوەی ئەمریکایە بۆ دۆخی دەورانی زێڕینی ئەمریکا، بە گوتاری ئاگرین لەدژی نەیارانی وەڵاتەکەی کار بۆ ئەم قۆناغە دەکات. بۆ ئەم مەبەستە ترامپ پێویستی بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری و هەنگاوە و لە لوتکەی ئەم گۆڕانەدا بە مەبەستی ئینسجام و گەڕانەوە بۆ هەیبەتی ڕابردوو، ڕێکس تلێرسن وەزیری دەرەوە کە هاووکات خاوەنی ئیکسۆن موبیلە و پێشوونەی ئەم کەسە، ڕابردووێیکی تیجاری و بازرگانیە، لادا و لە پۆستی ئەم وەزارەتخانەی دوور خستەوە. لادانی کتوپڕی تیلێرسن کە بووە هەواڵێکی گشتی میدیای، زەربەیێکی گورچووبڕە لە ڕژیمی ئاخوندی و سەرانی ئەم دەسەڵاتەی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە. دۆناڵد تڕامپ سەبارەت بە وەلانانی ناوبراو و دیاری کردنی پەمپەئۆ سەرۆکی سی ئای ئەی بە وەزیری دەرەوە، دەڵێت بۆیە ناوبراوی لاداوە چونکە لەگەڵ ناوبراو بۆچوونی جیاوازی  هەبووە سەبارەت بە گەڵاڵەی ئەتۆمی ئێران و تیلێرسن پێی باشە و منیش پێم خراپە. تڕامپ کە بەرجام بە قازانجی ڕژیم و زیانی ئەمریکا دەبینێ و لەسەرودەمی هەڵبژاردن بەڵێنی دا کە ئەو ڕێکەوتنە شورەییە بۆ ئەمریکا هەڵدەوەشێنێتەوە، ئێستا بە کردارەکی گەرەکیەتی ئەم کارە بکات و لەم پێوەندیەدا تیلێرسنی بە کۆسپ و ڕێگر دەزانێ، هەر بۆیە یەکێک لە هۆکانی لەسەر کارلادانی گەڕاندەوە بۆ گرتنە پێشی ئەم ڕێکارە. بەبڕوای چاودێرانی سیاسی، لەیەکەم زەبری گورچکبڕ،  تڕامپ ئەو مۆڵەتە 120 ڕۆژەی کە دیاری کرا بۆ پێداچوونەوە بە هەنگاوی هاووبەش واتە (بەرجام)  لەمەڕ گەڵاڵەی ئەتۆمی، درێژ ناکاتەوە و ئەمریکا لەم ڕێکەوتنە دەچێتە دەر، کە ئەمەش دەبێتە کارەسات و لەباری ئابووری و سیاسیەوە بە کۆتایی تەمەنی ڕژیم ئەژمار دەکرێت.

لەسەر کارلادانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و پاشهاتەکانی کاردانەوەی ڕژیمی لێکەوتۆتە و تێکڕای پەڕو باڵەکانی ئەم دەسەڵاتە، لادانەکە بە کارەسات دەبینن. لەم بارەوە ڕاوێژکاری زەریف وەزیری دەرەوەی ڕژیم پێیوایە  لەکار لادانەکە شوێنەواری سیاسی و هێمنایەتی بۆ سەر ڕژیم دەبێ و دەڵێت ترامپ تیلێرسنی لەبەر نەرمی نواندن سەبارەت بە بەرجام لاداوە وگەرەکیەتی هەنگاوی بەبڕشت و نیزامی لەدژی ئێران بگرێتەبەر. درێژەی دەداو و دەڵێت دەبێ نیزام ئەم گۆڕانە بە جیددی وەربگرێت وپێداچوونەوەیێکی گرینگ لەم بوارەدا ئەنجام بدات.

هەر لەدرێژەی کاردانەوەکانی ڕژیم، هەواڵنێری سوپا(فارس) نووسی : چارەنووسی بەرجام  لەمەترسیدایەو دەبێ ئێران هەنگاوی پێشگیرانە بگرێتە بەر و وەک ئەوەی کە بڵاوکراوەکانی ئامریکا دەڵێن مەک میستێریش وێ دەچێ دەر بکرێت و لەجێگەی ناوبراو جان بۆڵتێن نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە خوازیاری چوونەدەرە لەڕێکەوتنی ئەتۆمی لەجێگەی دابنێن.

گۆڕانکاریەکانی کابینەی ترامپ، کە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی هەیبەت و هێزی ئەم وەڵاتە زلهێزەی جیهانە، لە پێچانەوە و بایکوت و تەنانەت هێرشی نیزامی بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی خۆی دەبینێتەوە و ئەمریکا پێی وایە دەبێت لە تێشکانی ئەم ڕژیمە بە مەبەستی ئارامی و ئوقرەیی بۆ پێگەی ئەمریکا و پاشەکشێ بە وەڵاتانی سەرکێشی دیکە دەست پێبکرێت. ڕەوانەکردنی هێزی زیاتر بۆ وەڵاتانی ڕۆژهەڵات و گۆڕان لەدوو وەزارەتخانەی گرینگ و هێنانە پێشێی پەمپئۆ  و جان بۆڵتێن کە بە دوو دژبەری ڕژیمی ئێران و هاوشێوەکانی ئەژمار دەکرێن، هێما و نیشانەی ئەوەن کە کات بە قازانجی وەڵاتانی بەرەی شەڕ نیە و بۆ ئەوەی شکۆ بگەڕێتەوە دەبێت ئەم دیکتاتۆرانە لەناوو ببردرێن.

 


6 ساڵ و 8 مانگ و 6 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گۆڕینی تیلێرسن، بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی بەرجام!

گۆڕینی تیلێرسن، بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی بەرجام!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران