پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

889 کەس لە چوارشەممەسووریدا دەستبەسەر کراون

889 کەس لە چوارشەممەسووریدا دەستبەسەر کراون

بەهۆی بەرێوەبردنی جەژنی چوارشەممەسووری و ئاهەنگ و خۆشی و نارەزایەتی دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵ و دیکتاتۆری ئاخوندی، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئەو رژیمە لە

 بەهۆی بەرێوەبردنی جەژنی چوارشەممەسووری و ئاهەنگ و خۆشی و نارەزایەتی دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵ و دیکتاتۆری ئاخوندی، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئەو رژیمە لە شار و ناوچە جیاجیاکانی ئێران 889 کەسیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی راگەیەندراوی شۆرای مللی مقاومەتی ئێران، رۆژی 22ی رەشەممەی 1396 هێزەکانی رژیمی ئاخوندی بەشێوەیەکی بەربڵاو دەستیان داوەتە گرتنی خەڵک و سەرکردەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیم دیانیان بەوەدا ناوە کە لە 22 شاری ئێران 889 کەسیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی قسەی سەرکردەکانی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە تاران 436 کەس، لە قوم 90 کەس، لە مەشهەد 90 کەس، لە سمنان 50 کەس، لە ئەراک 40 کەس، لە روبات کەرین 38 کەس، لە گەچساران 22 کەس، لە لەنگرود 18 کەس، لە بروجێرد 17 کەس، لە بیرجەند 14 کەس، لە ورمێ 14 کەس و... دەستبەسەر کردووە. ئەو ژمارانە ئاماری دەستبەسەرکراوانی دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی وەک وەزارەتی ئیتلاعات، سوپای پاسداران، ئیتلاعاتی سوپا، بەسیج و لیباس شەخسیەکان و ... ناگرێتەوە.

ئەو شۆرایە هەروەها داوای لە جەماوەری ئێران هەڵوێست و نارەزایەتی جەماوەری دژ بە گرتن و کردەوەی سەرکوتگەرانەی رژیم دەربرن و هەروەها داوای لە کۆر و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان کردووە کە بۆ ئازاد کردنی دەستبەسەرکراوان و بەتایبەت دەستگیرکراوانی چوارشەممەسوور هەوڵ بدەن.

 


6 ساڵ و 8 مانگ و 5 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

889 کەس لە چوارشەممەسووریدا دەستبەسەر کراون

889 کەس لە چوارشەممەسووریدا دەستبەسەر کراون

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران