هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سەرپێڵیزەهاو، کە ماوەی ٤٤ ڕۆژە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئێرانەوە، لە شاری کرماشان دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی ناڕوونە.
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سەرپێڵیزەهاو، کە ماوەی ٤٤ ڕۆژە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئێرانەوە، لە شاری کرماشان دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵ هاووڵاتییەکی کوردی یارسان، خەڵکی شاری سەرپێڵیزەهاو بەناوی فەرزاد رۆستەمی کوری خەمان کە لە نائارامییەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی کوردستان و ئێران لە شاری کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کرابوو، چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.
هەواڵدەری کوردپا لەوبارەوە نووسی: ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانبار، لە شاری کرماشان دەسبەسەر کراوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە مەڕ چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.
بەدواداچوون و هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی رژیم بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام بووە.