رۆژی پێنج شەممە 24ی رەشەممەی 1396ی هەتاوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵسوکەوتی رژیمی ئێرانی لەگەڵ راگەیێنەکان بە قەبوڵ نەکراو ناوبرد.
رۆژی پێنج شەممە 24ی رەشەممەی 1396ی هەتاوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵسوکەوتی رژیمی ئێرانی لەگەڵ راگەیێنەکان بە قەبوڵ نەکراو ناوبرد.
بە پێی راپۆرتی گۆڤاری هیل کە سەر بە کۆنگرەی ئەمریکایە، وەزارەتی دەرەوە پشتی بە راپۆرتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی رژیمی ئێرانەوە بەستووە، کە سەرەتای ئەو حەوتووە بڵاو کراوەتەوە، لەو راپۆرتەدا هاتووە رۆژنامەنووسان ئازار و شکەنجە دەدرێن و خۆسەرانە و بەشێوەی نایاسایی دەگیرێن و لەلایەن مۆرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە کونترۆڵ دەکرێن و سەفەرکردنیان لێ قەدەغە دەکرێ.
هێدر نائێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی: ئەمریکا نیگەرانی دۆخی خراپی چاپەمەنی لە ئێرانە و لە راپۆرتی نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە وردی باسی لەسەر کراوە.