جەیمز مەتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستێوەردانەکانی رژیمی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەراستی بە توندی دایە بەر پەلامار و وتی: تاران خەریکی دابین کردنی تەقەمەنی و مەوا
جەیمز مەتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستێوەردانەکانی رژیمی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەراستی بە توندی دایە بەر پەلامار و وتی: تاران خەریکی دابین کردنی تەقەمەنی و مەوادی تەقینەوەیە بۆ تاقمە چەکدارەکان لە سوریە و پشتیوانی لە تاقمە چەکدارەکان لە یەمەن دەکات. ناوبراو وتی: چەکوچۆڵی پێشکەوتووی رژیمی ئێران لە باشووری یەمەن کەڵکی لێ وەردەگیرێ، کە بریتین لە مووشەکی دژە کەشتی، رادارەکان، مینی دەریایی، مووشەکی بالستیک و بەلەمی خۆکوژی.
جیمز مەتیس هەروەها وتی: ئێمە شاهیدی بەڵگەی ئەوتۆین کە نیشان دەدا رژیمی ئێران بۆ کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی عێراق بە بەکارهێنانی پووڵ، کە ئەوە بەشێکە لەدەستێوەردانەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەو پووڵە بۆ کارتێکردن لەسەر بەربژێرەکان و دەنگدەران بەکار دێ. ئێمە دەزانین کە رژیمی ئێران هەر کارێک دەکا بۆ ئەوەی کاریگەری بکاتە سەر ئەو هەڵبژاردنە و ئێمە ئەو کارەمان پێ خۆش نیە.