لە یەک رۆژی رابردوودا لە ئەنجامی بۆردومان و تۆپبارانی شاری عەفرین لەلایەن هێزەکانی تورکیەوە نزیک بە 60 کەس لە خەڵکی سڤیل شەهید بوون.
لە یەک رۆژی رابردوودا لە ئەنجامی بۆردومان و تۆپبارانی شاری عەفرین لەلایەن هێزەکانی تورکیەوە نزیک بە 60 کەس لە خەڵکی سڤیل شەهید بوون.
ئاژانسی هاواری نزیک لە یەپەگە رایگەیاند: "بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای تورکیە، لە دوێنێوە 47 کەسی دیکەی سڤیل لە ناوەندی شاری عەفرین شەهیدبوونە".
بە گوێرەی ئەو ئاژانسە: "زۆربەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانەکان شەهیدبوونە ژن و منداڵن، کە لە نێویاندا 16 منداڵ و 14 ژن هەن".
هەروەها ئاژانسی رۆیته‌رز له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک له یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه بڵاویکرده‌وه، کە شه‌وی رابردوو فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیە ناوه‌ندی شاری عه‌فرینیان به خەستی بۆردومان کرد.
رۆژهات رۆژ، وته‌بێژی یه‌په‌گه به رۆیته‌رزی راگه‌یاند، فڕۆکه‌کانی تورکیە له هێرشه‌کانیاندا نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرینیان به سێ مووشه‌ک کردۆته ئامانج و، به‌وهۆیه‌شه‌وه 9 هاووڵاتی شه‌هید بوون و، ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها گوتیشی، ئه‌مه یه‌که‌م هێرشی ئاسمانی فڕۆکه‌کانی تورکیەیه بۆ سه‌ر ناوه‌ندی ئه‌و شاره، له‌کاتێکدا بۆردومان و تۆپبارانی که‌تیبه و تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیە بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه.
شه‌وی رابردووش فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیە، له ده‌روازه‌ی عه‌فرین، کاروانێکی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیان بۆمبابارانکرد، که ده‌یانویست شاره‌که به‌جێبهێڵن و له ئاکامدا لانیکه‌م 18 هاووڵاتیی شه‌هید بوون و زیاتر له 45 هاووڵاتی دیکه‌ش بریندار بوون، که زۆربه‌یان منداڵ و ژن و هاووڵاتی به‌ساڵاچوو بوون.