پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە بەرێوەچوونی شانۆی هەڵبژاردن لە ئێران

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە بەرێوەچوونی شانۆی هەڵبژاردن لە ئێران
سازمانی خەبات

رژیمی دیکتاتۆر و مرۆڤ کوژی ئاخوندی کە ماوەی نێزیک بە چوار دەیەیە دەسەڵاتی لە ئێران قۆرخ کردوە و لە پێناو مانەوەیدا خوێنی هەزاران مرۆڤی بە ناحەق ڕشتووە و بە شێوەی سیستماتیک مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات، جارێکی تر دەیهەوێ‌ بە وەڕێ‌ خستنی شانۆی هەڵبژاردن و ڕاکیشانی خەڵک بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان مەشروعیەت ببەخشێت بە دەسەڵاتە مڵهۆڕانەکەی. بۆ ئەم مەبەستە قەرارە رۆژی 7ی رەشەممە شانۆی هەڵبژاردن بەریوە ببات و لە هەڵبژاردنێکی گاڵتەجارانەدا شانۆی  دەهەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و پێنجەمین دەورەی هەڵبژاردنی مەجلیسی خیبرەگانی ڕێبەری بەریوە ببات. بۆ ئەم دوو بە ناو هەڵبژاردنە هاوکات بەرێوە دەچن وماوەیێکی زۆرە بۆ گەرم کردنی بازارو تەنوری شانۆی هەڵبژاردن هات وهاواری جۆراوجۆری وەرێخستوە. نیزامی ئاخوندی کە بۆ ئەم هەلبژاردنە فۆرمالیتە چەندین فیڵتێری داناوە و پێوانەی بۆ خۆپاڵاوتووان، خزمەتی بێ مەرج بە قازانجەکانی دەسەڵاتداران و نەک قازانجی خەڵکە بە بێ هیچ جۆرە رەخنەیەک. بێگومان ئەوکەسانەی بە دڵی وەلی فەقێ بن و لە فیڵتێرە جیاجیاکان دەر دەچن،دواتر سەر لە سندوقە کانی دەنگدان دێنێتە دەر و وەک خزمەتکاری خامنەیی و دەسەلات و بازاری کەساسی حاکمیەتی ئاخوندان گەرم دەکەن. رژیم بۆ ئەم کارە بەرنامەی جۆراوجۆری هەیە و بۆ راکیشانی خەڵک بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان  پلانی داڕشتووە. لە لایەک بە هەڕەشە و فشار خستنە سەر جەماوەر و لە لایێکی تر بە دروست کردنی کێ بەرکێی درۆینی نێوان باڵەکانی دەسەڵات هەوڵدەدەن  خەڵک بۆ سەر سنوقەکانی دەنگدان ڕابکێشن.

رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی کە هەموو رێگەکان بۆ ڕاکێشانی خەڵکی بۆ سەر سندوقەکانی هەڵبژاردن تاقی دەکاتەوە،دیارە لە هەڵبژاردنی 7ی رەشەممەی داهاتوو ،زیاتر گرینگی داوە بە هەڵبژاردنی مەجلیسی خیبرەگان، باڵی وەلی فە قێ‌ لە رێگەی شۆڕای نیگابان بە حوکمی حکومەتی  زۆربەی زۆری پاڵێوراوانی بەنێو ئیسڵاح خوازەکانی ڕەد کردۆتەوە. رژیم کە هەوڵیەتی مەجلیسی دەیەم وەک مەجلیسی شەشەمی بەسەر نەیەت و هاوکات مەجلیسی خیبرەگان نەیاری تێنەکەوێت، بە جۆرو میتۆدێکی دیکە لەم بە نێو هەڵبژاردنە دەڕوانێت و قسەی یەک لاکەرەوەی لێدەکەن. ئەم شانۆی هەڵبژاردنەی رژیم و دەست و پێوەندەکانی  هەرچۆنێک پڕوپاگەندەی بۆ دەکەن هیچ بنەمایەکی هەڵبژاردنی ئازادانەو دیموکراتیکی تێدا نییەو لە لایەن زۆربەی خەڵکەوە بایکوت دەکرێ وجەماوەر بە بازار گەرمی ئاخوندان لێدەڕوانن. ئەزموونی هەڵبژاردن لە ئێران ئەزمونێکی تاڵە وسیستمی دیموکراسی خەوشدار کردوە. هەڵبژاردن کە کۆڵەکەیێکی گرینگی دیموکراسیە، لە لایەن حاکمیەتی موتڵەقەی فەقێ‌ بەردەوام سووکایەتی پێدەکرێت و ئەویش کراوە بە هۆیەکی فشاری زیاتر بۆ سەر خەڵکی ئێران‌ . گومان لەوەدا نیە لەوپێکهاتەی کە وەلی فەقێ‌ ودام ودەزگاکانی ڕێبەری تەواوی دەسەڵاتەکانی بەرێوەبەریی ودادوەری ویاسادانان  ڕەد دەکەنەوە،مانایێک بۆ هەڵبژاردن نیە و چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدانیش هیچ واتایێک نابەخشێت.

 بە پێی ئەم پێوەرە و هاوکات شێوەی دەسەڵات بۆ ئیدارەدانی وەڵات، دەبێت بایەخ بە هەڵبژاردن لە ئێران نەدرێت وبە بێ‌ کەوتنە داوی باڵ باڵێنە و  بەڵێنی زریقەو بریقەدار، هیچ کەس ولایەنێک نەچێتە بەرەی تەکریمی شانۆی هەڵبژاردنەوە.

 سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کە هێزێکی نەتەوەیی ونیشتمانیە و لەسەربنەمای ئازادی و تێکۆشان لە پێناو حکومەتی ئازادو دیموکرات دامەزراوە، بە خوێندنەوەیێکی قوڵ وبابەتیانە هەرجۆرە هەڵبژاردنێکی لە نێو ئەو دەسەڵاتەدا ڕەد کردۆتەوەو باوەری وایە، هەڵبژاردن لە ئێران شانۆیێکی بێ مانایەو تەنیا لە خزمەت دەسەلاتی ملهورانەی ئاخوندان کەڵکی لێ وەردەگیرێ.

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران شانۆی هەڵبژارن بایکوت دەکات و هەر لەم پێوەندییەدا داوا لە خەڵکی شۆرشگێرو تێکۆشەری کوردستان دەکەین نەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان چونکە ئاخوندەکان بەشداری خەڵک لە سەر سندوقی دەنگدان دەکەنە  هۆیەک بۆ مەشروعیەتدان بە دەسەلاتی نامەشروعیان ودەیکەنە هۆکارێک بۆ سەرکوتی زیاتر و کوشتن و بڕین و برسی کردن وتێکچوونی تێکڕای شیرازەی ژیان لە کوردستان و ئێران بە گشتی.

 بەشداری نەکردن لەم شانۆیەدا ئەرکێکی نەتەوەیی ونیشتمانیە و هاوکات کارێکی شۆڕشگێرانەیە .

 

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

کومیتەی ناوەندی

17ی رێبەندانی 1394

 


8 ساڵ و 9 مانگ و 14 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە بەرێوەچوونی شانۆی هەڵبژاردن لە ئێران

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە بەرێوەچوونی شانۆی هەڵبژاردن لە ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران