دوانیوەرۆی شەممە 26ی رەشەممەی 1396ی هەتاوی ئەسفەندیار رەحیم مەشایی سەرۆکی نووسینگەی ئەحمەدی نژاد سەرۆککۆماری پێشووی رژیم دەستبەسەر کرا.
دوانیوەرۆی شەممە 26ی رەشەممەی 1396ی هەتاوی ئەسفەندیار رەحیم مەشایی سەرۆکی نووسینگەی ئەحمەدی نژاد سەرۆککۆماری پێشووی رژیم دەستبەسەر کرا.
پێگەی راگەیاندنی دادسەرای رژیم بە راگەیاندنی هەواڵی دەستبەسەر کردنی رەحیم مەشایی، ئیشارەی بەوە نەکرد ناوبراو بە چ تۆمەتێک دەستبە سەر کراوە. بەڵام مێهران عەبدووڵا پوور پارێزەری مەشایی بە هەواڵدەریەکانی حکومەتی وتووە کە بەپێی بەدواداچوونی ئەو کێشەکە بە هۆی ئاگردانی حوکمی دادگای حەمید بەقایی لەبەر دەم سەفارەتی بریتانیا بووە.
مەشایی جێگر و سەرۆکی دەفتەری مەحمودی ئەحمەدی نژاد لە کاتی سەرۆککۆماری ناوبراودا لە نارەزایەتی بە گرتن و زیندانی کردنی حەمید بەقایی حوکمی 77 لاپەرەیی ئەوی لەبەر دەم سەفارەتی بریتانیا لە تاران ئاگردا.
رەحیم مەشایی وتبووی کە حوکمی 15 ساڵ زیندان بۆ حەمید بەقایی بە فەرمانی مەلەکە و وەزیری دەرەوەی بریتانیا بە مەبەستی سرینەوەی ئەحمەدی نژاد و نزیکەکانی دراوە بە بەرپرسانی دەزگای قەزایی.