لەدوای بەرێوەبردنی رێورەسمێک بۆ پێشوازی لە جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی، هێزە سەرکوتگەرەکانی سوپا و ئیتلاعاتی رژیم پەلاماری دێی "نێ" مەریوانیان دا
لەدوای بەرێوەبردنی رێورەسمێک بۆ پێشوازی لە جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی، هێزە سەرکوتگەرەکانی سوپا و ئیتلاعاتی رژیم پەلاماری دێی "نێ" مەریوانیان دا.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەشەممەی 1396ی هەتاوی، هێزەکانی سەرکوتگەرەکانی سوپا و ئیتلاعاتی رژیمی ئێران هێرشیان کردە سەر گوندی"نێ"ی مەریوان و رێگریان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پێشوازی کردن لە جێژنی نەورۆز لەو گوندە گرت.
خەڵکی گوندی نێ ویستوویانە بۆ پێشوازی لە جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ ڕێوڕەسمێکی بچووک بەڕێوەبەرن، کە لەلایەن هێزەکانی سوپا و ئیتلاعات رێگریان لێ کرا لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان خەڵک و هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم هاتە ئاراوە زیانێکی زۆر بە ماشین و کەل و پەڵی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لەلایەن خەڵکی دێی نێ یەوە گەیشتووە.