ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا هەرەشەی داگیرکردنی تێکرای خاکی کوردستانی سوریە و پەڵاماردانی ناوچەی شەنگال لە هەرێمی کوردستان دەکات.
ئه‌ردوغان له گوتارێکدا له‌شاری ئه‌نقه‌ره دەڵێ: تورکیا به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ کابینه‌کانی حکوومه‌تی پێشوو و ئێستای عێراق له په‌یوه‌ندیدا بووه، هه‌میشه به‌غدای له‌وه ئاگادار کردۆته‌وه، پێویسته هه‌نگاوی جدی له دژی پارتی کرێکارانی کوردستان له ناوچه‌ی شنگال بنێت، له‌کاتێکدا ئه‌و ناوچه‌یه بووه‌ته بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی بۆ په‌که‌که، تورکیە ناچاره ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌و ناوچەیە ئه‌نجام بدات.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ئه‌ردوغان ئیشارە بە بەڵێنەکانی حکومەتی عێراق لەو بارەوە دەکات و دەڵێ: حکوومه‌تی عێراق به تورکیەی راگه‌یاندووه، هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ وه‌ده‌رنانی په‌که‌که له ناو خاکی عێراق، ئه‌گه‌ر پێویستیش بکات، ئه‌وە داوای هاوکاری له تورکیا ده‌کات، به‌ڵام تائێستا به‌غدا هیچ هه‌نگاوێکی ئەوتۆی له‌مباره‌یه‌وه نه‌ناوه. ناوبراو پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە "له به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون، تورکیە پرۆسه‌ی سه‌ربازی چۆن له‌عه‌فرین ئه‌نجامدا به‌هه‌مان شێوه له شنگالیش ئه‌نجام ده‌دات".
سەرۆککۆماری تورکیە هەروەها وتی: به‌کۆنترۆڵکردنی عه‌فرین گرنگترین قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوونمان تێپه‌ڕاند، له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وام ده‌بین تا مونبج، کۆبانێ، گرێ سپی، سه‌رێ کانیێ و قامیشلۆش له‌خۆ ده‌گرێت".