پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

مانگرتن و رۆژووی سیاسی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ئەوین، گەوهەردەشت و تارانی گەورە

مانگرتن و رۆژووی سیاسی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ئەوین، گەوهەردەشت و تارانی گەورە

ژمارەیەک لە بەندکراوانی سیاسی عەقیدەتی لە زیندانەکانی ئەوین، گەوهەردەشت و تارانی گەورە لە راگەیەندراوێکدا رایانگەیاند کە لە نارەزایەتی بە رەوشی

 ژمارەیەک لە بەندکراوانی سیاسی عەقیدەتی لە زیندانەکانی ئەوین، گەوهەردەشت و تارانی گەورە لە راگەیەندراوێکدا رایانگەیاند کە لە نارەزایەتی بە رەوشی داخراوی سیاسی و نەبوونی ئازادیەکان، لە رۆژی یەکشەممە 27ی رەشەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ مان لە خواردن دەگرن.

ئەو بەندکراوانە لە راگەیەندراوەکەیان هەروەها دەنووسن ئێمە ژمارەیەک لە بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی وەڵات بەهۆی رەوشی داخراوی سیاسی وەڵات، نەبوونی ئازادی مەدەنی، رەچاونەکردن و وەدیی هاتنی دادپەروەری، گەندەڵی بەربڵاوی دەسەڵاتداران و وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان، سەرکوت و دەستبەسەر کردنی بەردەوامی نارازیان و رەخنەگران و روناکبیرانی وەڵات هەر لە لاوان، کرێکاران، ژنان، خوێندکاران، کەمینە نەتەوەیی و دینیەکان و چالاکانی ژینگەپارێز، ماڵخوراوان و باقی چالاکە کۆمەڵایەتیەکان، پەرەسەندنی و بەرین بوونی ئاستی هەژاری و نەداری، زیادکردنی ئاماری بێکارانی وەڵات، کێشەی کەسب و کاری خەڵک، دابەزینی ئابووری و دیاردە ژینگەییەکان، نەبوونی پەرەپێدانی وەکیەکی ناوچەکانی وەڵات، هەڵسوکەوتی نادروستی هێزەکان و قازیەکان لە زیندانەکان لەگەڵ گیراوان و بەتایبەت لەگەڵ خانەوادەی زیندانیانی سیاسی و هەروەها بۆ دەربرینی هاودەردی لەگەڵ قوربانیانی قەتاری تەورێزـ مەشهەد، کەشتی سانچی و کەوتەخوارەوەی فرۆکەنەفەر هەڵگرەکە لە شاخی دێنا، رووداوی بێ ئەندازەی جادەکان و بەتایبەت بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشان و خانەوادەگەلێک کە خۆشەویستەکانیان لە کاتی نارەزایەتی و کۆبوونەوە رەواکان و یان لە کاتی دەستبەسەرکراندا کوژراون، وە هەروەها بەنیشانەی نارەزایەتی مانگرتن لە خواردنی سێ رۆژە لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 27ی رەشەممە هەتا کاتی گۆرینی ساڵ رادەگەیەنین.


6 ساڵ و 8 مانگ و 2 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مانگرتن و رۆژووی سیاسی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ئەوین، گەوهەردەشت و تارانی گەورە

مانگرتن و رۆژووی سیاسی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ئەوین، گەوهەردەشت و تارانی گەورە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران