مەحمودی ئەحمەدی نژاد سەرۆککۆماری پێشووی رژیمی ئێران رێکەوتی 30ی رێبەندان کە رۆژی یەکشەممە 27ی رەشەممە بڵاو کراوە بۆ خامنەیی وەلی فەقیهی رژیمی
مەحمودی ئەحمەدی نژاد سەرۆککۆماری پێشووی رژیمی ئێران رێکەوتی 30ی رێبەندان کە رۆژی یەکشەممە 27ی رەشەممە بڵاو کراوە بۆ خامنەیی وەلی فەقیهی رژیمی نووسیوە:
ئایا بەروونی پێتان دەگات لە گرتووخانەکان دا چی روو دەدەن و چی بەسەر ئەو لاوانەی کە لەسەر نارەزایەتی لەو دۆخەی ئێستا گیراون، دێ؟
ئایا لە ریزە درێژانەی لەبەردەم سەفارەتخانەی وەڵاتان لە ئێران و وەڵاتانی جیران بۆ وەرگرتنی ویزای نیشتەجێبوون و پەناهەندەیی لە وەڵاتانی راپۆرتێک بە بەرێزتان گەیشتووە؟
ئایا ئاگادارن کە زۆربەی خەڵک بۆ وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری پشت بە راگەیەنە نافەرمی یان بێگانەکان دەبەستن و یان ئەوەی کە قسەی بەرپرسان و راگەیەنەکانی وەلات بە پێچەوانەوە وەردەگرن؟
ناوبراو لە درێژەی نامەکەی دا بۆ خامنەیی دەنووسێ: بەداخەوە لە ماوەی چەند دەیەی رابردوو، سێ سیاسەت لە پاڵ کێشەکانی دیکە لە پێکهاتەدا، بووەتە هۆی درێژە و پەرەسەندنی کێشەکان و نارەزایەتی گشتی زیاتر کردووە. ئەو سیاسەتی یەکەم: بە ئەمنیەتی کردن و داخرانی دۆخی وەڵات. سیاسەتی دووهەم: تەبلیغ و ئیدیعای ئەوەی کە هەموو شوێنێک لە ئێران خراپترە یان ئەوەی لانی کەم وەک ئێرانە، کەوایە بێ دەنگ و شوکور بژێر بن و سیاسەتی سێهەم نەبوونی شەفافیەت لە کاروباری گرینگ و شاردنەوەی بابەتە گرینگەکان لە خەڵک.
ئەو سیاسەتانە بوونە هۆی گەندەڵی و مشەخۆری، هەلی تایبەتی بۆ کەڵکوەرگرتنی نابەجێ لە کاروباری گشتی و ئابرووی خەڵک لەلایەک و خەسارکردنی مافی بنەرەتی خەڵک و وەلا نانی خەڵک و بۆچوونەکانیان لە بریارە گرینگەکانی وەڵات بووە و ئەوەش لە خۆیدا کارەساتە.
ئەحمەدی نژاد لە بەشێکی دیکەی نامەکەی دا دەڵێ: بریار بوو دەزگای قەزایی، زیندانەکان و ناوەندە ئەمنیەتیەکان سنووردار و بچوک بکرێنەوەو بکرێنە زانستگا بۆ پەروەردە و بارهێنان. ئایا لە ماوەی دەیەکانی دوایی دا ئەو ناوەندانە بچوکتر بوونەتەوە یان بوونەهۆی بەرزکردنەوەی فەرهەنگی گشتی؟
ئازادی رادەربرین و دەستراگەیشتن بە راگەیاندن لە مافی بنەرەتی خەڵکە لە قانوونی بنەرەتی دا. بەداخەوە خۆبواردنی یەکلایەنە و هەڵسوکەوتی توندی ئەمنیەتی و قەزایی، فشارێکی زۆری خستووتە سەر لایەنگرانی ئەو بابەتە و جێبەجێ کردنی پەیامی گەیاندنی زانیاری، بڵاوکردنەوەی ئازادانەی زانیاری و چاپ و بڵاوکردنەوەی زانیاریەکانی زۆر دابەزاندووە.
دەوڵەت و ناوەندە حکومەتیەکان هەرکات بیانەوێ بەشێوەی یەکلایەنە مافی خەڵک پێشێل و سنووردار دەکەن. جوێ لە وەزارەتی ئیرشاد، دەزگای قەزاییش بەبێ گرتنەبەری رەوتی بەدواداچوون، راستەوخۆ هەنگاو هەڵدەگرێ و ماڵپەرەکان فیلتەر و رێگە لە بڵاو کردنەوەی چاپەمەنیەکان دەگرێ و زۆرجار کەسەکانیش دەستبەسەر دەکات و خەسارەتی قورسی دارایی و کاریگەری خراپی رۆحی لێدەکەوێتەوە...