پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوەچوونی ئاگری نەورۆز لە شاری سارپسبۆرگی وەڵاتی نۆروێژ

بەرێوەچوونی ئاگری نەورۆز لە شاری سارپسبۆرگی وەڵاتی نۆروێژ

رەوەندی کورد لە ناوچەی ئوستفۆڵدی وەڵاتی نۆروێژ وەک نەریتی ساڵانە رێورەسمی نەورۆزیان بەشێوەیەکی بەشکۆ لە شاری سارپسبۆرگ بەرێوەبرد.

رەوەندی کورد لە ناوچەی ئوستفۆڵدی وەڵاتی نۆروێژ وەک نەریتی ساڵانە رێورەسمی نەورۆزیان بەشێوەیەکی بەشکۆ لە شاری سارپسبۆرگ بەرێوەبرد.

ئێوارەی رۆژی سێ شەممە 29ی رەشەممەی 1396ی هەتاوی بەرامبەر بە 20ی مارسی 2018، لە شاری سارپسبۆرگی وەڵاتی نۆروێژ کوردانی نێشتەجێی ناوچەی ئوستفۆڵد رێورەسمی نەورۆزیان بەشێوەیەکی بەشکۆ بەرێوەبرد.

سەرەتا بە سرودی ئەی رەقیب و دەقیقەیەک بێ دەنگی و وەستا وەک رێزێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان رێورەسمەکە دەستی پێ کرد، بەرێوەبەرانی رێورەسمەکە بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی بەخێرهێنانی کوردانی بەشدار لە رێورەسمەکەیان کرد. پاشان پەیامی لیژنەی بەرێوەبەری ئاگری نەورۆز لەلایەن حەسەن ئاهەنگریەوە پێشکەش کرا. 

لە دوای ئەوە پارچە شیعرێک لەسەر نەورۆز و بەهار لەلایەن سالار شوانیەوە خوێندرایەوە.

لە دوای پێشکەش کردنی پارچە شیعرەکە، ئاگری نەورۆز لەلایەن چوار کەس لە هەر چوارپارچەی کوردستان بە مەشغەڵێک کە دەست بە دەست رۆیشت و کوردێکی خەڵکی عەفرین لە کوردستانی سوریە کرایەوە.

کوردانی ناوچەی ئوستفۆڵد لەدەوری ئاگری نەورۆز وێرای پیرۆزبایی لە یەکتر شادی و خۆشیان دەربری. شایانی باسە ژمارەیەکی بەچاو لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە ناوچەی ئوستفۆڵد چالاکانە بەشداری ئەو رێورەسمەیان کرد و پێشوازیان لە نەورۆز و بەهار کرد.

 













 


6 ساڵ و 8 مانگ و 3 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی ئاگری نەورۆز لە شاری سارپسبۆرگی وەڵاتی نۆروێژ

بەرێوەچوونی ئاگری نەورۆز لە شاری سارپسبۆرگی وەڵاتی نۆروێژ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران