ئامریکا، دەڵاڵیکی رژیمی ئێرانی بەناوی عەلیرەزا جەلال 39 ساڵەی بەهۆی کارئاسانی بۆ قاچاغی پیشەسازی پێشکەوتوو بۆ ئێران، بۆ ماوەی 15 مانگ زیندان مەحکوم کرد.
ئامریکا، دەڵاڵیکی رژیمی ئێرانی بەناوی عەلیرەزا جەلال 39 ساڵەی بەهۆی کارئاسانی بۆ قاچاغی پیشەسازی پێشکەوتوو بۆ ئێران، بۆ ماوەی 15 مانگ زیندان مەحکوم کرد.
ناوبراو بەهۆی ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی ئامێری ناقانونی بۆ ئێران مەحکوم کراوە، هەروەها ناوبراو رۆژی 8ی سەرماوەز دانی بە تاوانەکەی خۆی دا ناوە.
پارێزەری دادستانی گشتی ئامریکا گووتی: جەلالی و هاودەستەکانی، بە شێوەیەکی ناقانونی تێکنۆلۆژی بەکارهاتوو لە بەشی سەربازی ئامریکای دەگواستەوە بۆ ئێران کە لەوانەیە گەیشتبێتە دەستی سوپای پاسداران، کە ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای قانونی ئامریکا بووە.
ناوبراو گوتیشی: ئەوە هەرەشەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا و هاوبەشەکانمان و بەشێوەیەکی هێرشبەرانە بەدوای ئەو کەسانەی کە بە ئاشکرا قانوونی هەناردەی ئێمە پێشێلدەکەن، دەکەوین.
بە وتەی پارێزەری دادستانی ئامریکا، ئەم لێکۆڵینەوە چەندین ساڵەییە، گرینگیەکەی لەوێدایە کە پێش لەوە دەگیرێ کە تێکنۆلۆژی ئامریکایی بگاتە بەکاربەرانی نایاسایی.
کۆمپانیای فانا مۆی، کەل و پەلە دەزگای موشەکی بۆ ئەرتەشی رژیمی ئێران دروست دەکرد.
عەلی رەزا جەلالی لە ساڵی 2009 تا دیسامبری 2015، کارمەندی نیوە کارەی شرکەتی گرین ویو بوو، گرین ویو شرکەتێکی مالیزیای یەو لە کوالالامپور جێگیرە.
شیرکەتی گرین ویو، بەناوی بەشێک لەو بەرنامەریە، بۆ بەدەست هێنانی غەیرە قانونی تێکنۆلۆژی هەستیار لە ئامریکا لە لایەن شیرکەتی فانا مویەوە بەکار دەهینرێت.
لە سالی 2017وە فانا موی لەلایەن خەزێنەداری ئامریکاوە بەهۆی دابینکردنی سەرچاوەی دارایی و فەنی و یان باقی پشتیوانیەکانی وەک کەل و پەل یان خزمەتگەیاندن بۆ سپای پاسداران خرایە لیستی گەمارۆکان.