یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

روودی جولیانی: رووخانی رژیمی ئێران دەبێتە هۆی ئاشتی و ئارامی ناوچەکە

روودی جولیانی: رووخانی رژیمی ئێران دەبێتە هۆی ئاشتی و ئارامی ناوچەکە

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 27ی رەشەممەی 1396 بەرانبەر بە 18ی مارسی 2018، روودی جولیانی راوێژکاری سەرۆککۆماری ئامریکا بۆ ئاسایشی سایبری و شارەداری پێشوی

 رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 27ی رەشەممەی 1396 بەرانبەر بە 18ی مارسی 2018، روودی جولیانی راوێژکاری سەرۆککۆماری ئامریکا بۆ  ئاسایشی سایبری و شارەداری پێشوی نیویۆرک، سەردانی مریەم رەجەوی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانی کرد. 

لەو دیدارو چاوپێکەتنەدا، بارودۆخی قەیراناویی رژیمی ئاخوندی و بەیایبەت لە دوای راپەرینە سەراسەریەکانی خەڵکی ئێران و پێویستی گرتنەبەری سیاسەتێکی بەبرشت لەراست رژیمی ئاخوندی، کە گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی خۆی، قسەو گفتوگۆیان لەسەر کرا.

مریەم رەجەوی گوتی: خەڵکی ئێران لە راپەرینی سەرانسەری خۆیاندا بە روونی و بە دەنگی بەرز، ویست و ئیرادەیان بۆ گۆرینی رژیمی ئێران دەربری و نیشانیاندا کە جگە لە روخانی رژیمی ئێران بە هیچی دیکە رازی نابن.

بەو پێیە کاتی ئەوە هاتووە کە جیهان رێز لەو داوایە بگریت و ئاڵترناتیفی دیموکراتیکی ئەم رژیمە دواکەوتوو و سەدە نێوەراستیە، بە رەسمی بناسێت.

رودی جولیانی، وێرای ستایشی راپەرینەکانی ئەم دوایەی خەڵکی ئێران گووتی: دەورو نەخشی موجاهدینی خەلق لە رێکخستنی ئەو نارەزایەتیانە کە سەرکردەو سەرۆک کۆماری رژیم ناچاربوون دانی پێدابنێن، نیشاندەری توانایی و زەرفیەتی مقاومەتی ئێران بۆ گۆرانکاری لە ئێراندا. 

جولیانی گووتی: لە ئێراندا بە پێچەوانەی باقی ولاتانی ناوچەکە، ئاڵترناتیفی رژیمی دەسەڵاتدار بونی هەیە، بەو هۆیەوە روخانی ئەم رژیمە دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا، ئەوەی کە رژمی ئێران زۆر بە توندی روبەرووی مەترسی کردۆتەوە.

ناوبراو پشتیوانی خۆی بۆ مقاومەتی ئێران لەژێر سەرکردایەتی مریەم رەجەوی، بۆ گۆرینی  رژیم و دامەزرانی ئازادی و دیموکراسی، دووپات کردەوە.


6 ساڵ و 8 مانگ و 1 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

روودی جولیانی: رووخانی رژیمی ئێران دەبێتە هۆی ئاشتی و ئارامی ناوچەکە

روودی جولیانی: رووخانی رژیمی ئێران دەبێتە هۆی ئاشتی و ئارامی ناوچەکە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران