لە کاتێکدا خەرڵکی دێی نێ خەریکی ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز بوون، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە کەوتنە بەر پەلامار.
لە کاتێکدا خەرڵکی دێی نێ خەریکی ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز بوون، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە کەوتنە بەر پەلامار.
بەپێی هەواڵەکان ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 29ی ڕەشەممەی 1396ی هەتاوی، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران، پەلاماری دێی "نێـ"ـی مەریوانیان داو پێشیان بە بەڕێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لەو دێ یە گرت.
خەڵکی ئەو دێ یە لەو بارەوە دەڵێن: بەهۆی پەلاماری هێزەکانی رژیم بۆ سەر دێکەیان شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزە سەرکوتگەرەکان و خەڵکی ئەو نێ هاتۆتە ئاراوە.
هێزەکانی رژیم بە تەقەی هەوایی و بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنی خەڵکیان داوە. هێزەکانی رژیم سێ هاووڵاتیی دێی نێ یان بە ناوەکانی "حەمید"، "محەممەد" و "مەحموود" دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.