کۆشکی سپی ئامریکا، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە دۆناڵد ترامپ و محەممەد بن سەلمان، لە وتووێژەکانی شەوی سێشەممەیاندا، بارودۆخی یەمەن و بەتایبەت
کۆشکی سپی ئامریکا، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە دۆناڵد ترامپ و محەممەد بن سەلمان، لە وتووێژەکانی شەوی سێشەممەیاندا، بارودۆخی یەمەن و بەتایبەت هەنگاوەکانی چەکدارە حوسیەکان، و سیاسەتەکانی رژیمی ئێران لەو وڵاتەیان خستۆتە بەر باس.
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە: لە پێوەند بە یەمەن سەرۆکی ئامریکاو جێگری پاشای عەرەبستان ئەو مەترسیەی کە چەکدارە حوسیەکان بە هاوکاری سپای پاسدارانی رژیمی ئێران بۆ ناوچەکە دروستیان کردووە، خستۆتە بەر باس و گفتوگۆ.