دووی خاکەلێوە (22ی مارس) بە رۆژی جیهانی ئاو ناودێر کراوە. هەموو ساڵێک لەو رۆژە دا رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەو بۆنەوە راپۆرتێک لەسەر دۆخی ئاو
رۆژی جیهانی ئاو و دۆخی ئاو لە ئێران
خەباتمێدیا: دووی خاکەلێوە (22ی مارس) بە رۆژی جیهانی ئاو ناودێر کراوە. هەموو ساڵێک لەو رۆژە دا رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەو بۆنەوە راپۆرتێک لەسەر دۆخی ئاو لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئاو دەخاتەروو.
ماڵپەری بەرنامەی ژینگەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەو شێوە پێناسەی بابەتی ئاو دەکات: هەوڵ بۆ دۆزینەوەی رێگەی بنەرەستی سرووشتی بۆ کێشەی ئاو لە سەدەی بیست و یەکەم.
ئەو ماڵپەرە دەنوسێ کە مەبەست لە دۆزینەوەی رێگەی بنەرەتی سروشتی، چاندنی دارستانی زیاتر، کێشانی ئاوەی رووبارەکان بۆ دەشتاییەکان و ژیانەوەی چاڵاوەکان و دروستیکردنی باڵانسی دووبارە لە چەرخەی ئاویی ناوچەکان.
بەپێی ئەو راپۆرتە لە ئێستادا نزیک بە 844 ملوێن کەس بۆ بەدەستهێنانی ئاو لەگەڵ کێشە بەرەوروون. کە ئەو رەقەمە لانیکەم 200 ملوێن کەس زیاترە لە ئاماری پێشتر. بە زمانێکی دیکە لە ئێستادا لە هەر 9 کەس کەسێک دەستی بە ئاوی تەندروست لە نزیک رووبارەکانی خۆی ناکات.
ئامارە نوێکانی ئەم راپۆرتە بە چەند خاڵی گرینگ لە گەیاندنی ئاو لە ئاستە جیاجیاکان ئیشارە دەکەن:
گەیاندنی ئاوی تەندروست: بە حاڵەتێک دەوترێ کە ئاو، پاڵاوتە کراوە، لە تاقیگە دەرچووبێ، بە لوولە گەێندرابێتە ماڵەکان و هەمیشەیی بێ. نویک بە 5.2 ملیار کەس یانی نزیک بە 71 لەسەدی خەڵکی جیهان دەستیان بەو رێژە ئاوە دەگات.
گەیاندنی ئاو بەشێوەی سەرەتایی: دەستراگەێشتن بە ئاو بەشێوەی کاتی: ئاوی لوولەکەشی، ئاوی بیر، کانی و سەرچاوە پارێزراوەکان، ئاوی راگیراوی باران، گەیاندنی ئاو بە تانکەر. 1.3 ملیار کەس بەو شێوەیە دەستیان بە ئاو رادەگا.
گەیاندنی ئاو بەشێوەی سنووردار: برینی رێگەیەکی دوور بۆ بەدەستهێنانی ئاو. چوون و گەراوە زیاتر لە نێو سەعاتی بوێ، لەگەڵ ئەو کاتەی لە سەرە و ریزدا دەوێستن بۆ ئاو.
ئاوی سەرزەوی: بەکارهێنانی راستەوخۆی ئاوی رووبار، بەنداو، گۆل، جۆگە و کارێز، ئەو جۆر بەکارهێنانەی ئاو زۆرجار نەخۆشی بە دواوە دەبێ.
بەپێی راپۆرتی فەرمی بەرنامەی هاوبەشی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف، ئاماری حەشیمەتێک کە لەو ساڵدا دەستیان بە گەیاندنی ئاو بەشێوەی سەرەتایی گەیشتووە بریتی بوون لەو وەڵاتانە:
ئێران لە کۆی حەشیمەت 94,8، ئازەربایجان 84,3، ئەفغانستان 62,9، ئەرمەنستان 98,9، بلاروس 98، بوسنی هێزیگوین 97,6، کرواسی 99,5، گورجستان 93,2، قەزاقستان 91,1، قرقیزستان 87,2، مەقدونیە 96,7، مولداوی 86,6، مونتینێگرۆ 97,6، پاکستان 88,5، روسیە 96,3، سربستان 91,1، تاجیکستان 74,1، تورکەمنستان 94,4 و ئوکراین 97,7.
ئامارە نوێکان ئەوە نیشان دەدەن کە لە ئێستادا 60 لەسەدی خەڵکی جیهان لە ناوچەگەلێک دەژین کە گرفتە ئاویان هەیە. گرفتی ئاوی بەو مانایە کە لەو ناوچانەدا، ئەو سەرچاوە ئاویانە بوونیان هەیە بەشی پێداویستی خەڵکەکەی ناکا.
دۆخی ئاو لە ئێران
ئێران یەکێک لەو وەڵاتانەیە کە گرفتی ئاوی بووەتە دیاردەیەک تیایدا و لەپاڵ ووشک بوونی زۆرێک لە گۆل و چاڵاوەکانی ئێران، بەرپرسانی رژیم لەو بارەوە هەواڵی ئەوە دەدەن کە لە 600 دەشت و پانتایی ئێران، 355 دەشت بێ ئاوە.
گۆرانی کەش و هەوا لە جیهان، ماوەیەکە خۆرهەڵاتی ناوەراستی تووشی ووشکەساڵی زیاتر کردووە و لە ئێرانیش 14 ساڵە ووشکەساڵی ئێخەی زۆرێک لە ناوچەکەکانی وەڵاتی گرتووە.
خراپی ئەو گۆرانە بەجۆرێکە کە بەرپرسانی رژیم رایانگەیاند کە ئەوساڵ کەمترین رێژەی بارانبارین لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا تۆمار کراوە.
مەعسومە ئیبتکار سەرۆکی پێشووی رێکخراوی ژینگەی رژیم خاکەلێوەی ئەو ساڵ رایگەیاند کە چاڵاوەکانی "بەختگان" "جازمووریان" و گاوخونی" بەتەواوی ووشکیان کردووە کە ئەوەش بۆتە هۆی لەنابردنی 30 لەسەدی سەوزەڵانی ئێران و زەوی زۆرێک لە پارێزگاکان نزیک بوونەتەوە لەوە کەڵکیان نەمێنێ.
ناوبراو وتوویەتی کە زەویەکانی ئێران بە ئاستێکی زۆر زایە بوون و کەڵکی بەکارهێنانیان نەماوە و زەوی زۆرێک لە پارێزگاکان بە هۆی بەکارهێنانی زیاد لە حەد و لێدانی بیری زۆر گەیشتووەتە خاڵی بێ گەرانەوە.
هەر لەو بارەوە رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز نووسیویەتی کە لە 31 پارێزگای ئێران، 12 پارێزگا لە 50 ساڵی داهاتوودا کۆتایی بە ئاوی ژێر زەوی خۆیان دێنن.
بە بەداواداچوون و گوێگرتن لە بەرپرسانی رژیم لە رۆژی جیهانی ئاو، دەری دەخات کە ئەو رژیمە بەرنامەیەکی بنەرەتی و گشتی بۆ چارەسەر و بەرەورووبوونەوە لەگەڵ ئەو مەترسیە ژینگەییەدا نیە.
لە ئێستادا شەری ئاو لە ئێران سەری هەڵداوەو لەبارەی کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی لەسەر ئاو وریایی دەدرێ کە دەستپێکی ئەو کێشە و شەرەمان لە چەند رۆژی رابردوو لە پارێگاکانی ناوەندی ئێران بینی.
بەتایبەت نارەزایەتی جوتیارانی ئیسفەهان بە گواستنەوەی ئاوی زایندەروود بۆ یەزد، لە ساڵانی رابردوودا لە ئارادا بووەو لە ساڵی 91دا ژمارەیەک لە جوتیاران لولەی ئاوەکەیان شکاند کە ئەو کارە بووەهۆی ئەوەی کەونە بەر پەلاماری هێزەکانی رژیم و ژمارەیەکیان لێ بریندار و دەستبەسەر بکرێ.
لەم چەند حەوتووەی دواییدا جوتیارانی رۆژهەڵاتی ئیسفەهان کۆبوونەوەگەلێکی نارەزایەتیان بەرێوەبرد وەک پارچەکردار بە نەدانی حەقی ئاوی خۆیان و دروست بوونی کێشە بۆ کشت و کاڵەکانیان. ئەو جوتیارانە کەوتنە بەر پەلاماری هێزەکانی رژیم و ژمارەیەکیان لێ بریندار کرا. لە کاردانەوە بەو هەنگاوی رژیم و بەدەمەوە نەهاتنی داواکانیان رۆژی 25ی رێبەندان لە نوێژی هەینی دا بە پێچەوانەی پێشنووێژەکە نوێژیان دابەست و دروشمی "پشت لە دژمن و روو لە نیشتمانیان" بەرز کردەوە.
سەرچاوە رادیۆ فەردا.