هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سپاس نامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران

سپاس نامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران

هاونیشتمانە بەڕێزەکان!

 خەڵکی خەباتگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان!

 لە لایەن ناوەندی هاوکاریی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانەوە، بە دڵ سپاسی هەموو لایەک دەکەین کە لە ئاستێکی بەرزی نەتەوایەتیدا بە دەم بانگەوازی ئێمەوە هاتن و ئەمساڵیش بەشکۆوە، مەڕاسیمی چوارشەممەسووری و جەژنی پیرۆزی نەورۆزتان، بەڕێوە برد. سەرەڕای ئەوەی ڕێژیم هەوڵی دا ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بە دەوڵەتی بکرێ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. ئێمە وەکوو هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، وێڕای جەژنە پیرۆزە بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی کوردی، ئەوە وەبیر دێنینەوە کە یەکدەنگی و یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان و پاڵپشتیکردنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی دەتوانێ وەک باسکێکی بەهێزی نەتەوەیی بە گژ ڕێژێمی داگیرکەری ماف و ئازادییەکانماندا بچێتەوە و هاوکات لە هەموو ئەگەرێکی سەخت و دژواردا وەکوو ئیرادەی تاک و کۆمەڵگەی کوردی، هەموو کات بۆ پرسی نەتەوە و پاراستنی بەرگری لە چارەنووسی نەتەوەی کورد، لە مەیدان ئامادە بێ. هەر وەک دەزانین سەرەڕای نەهامەتییەکانی نەتەوەکەمان لە باشوور و ڕۆژئاوای نیشتمانمان و کارەساتی دڵتەزێنی بوومەلەرزەی کرماشان و کوشتار و ئێعدامی ڕۆژانەی لاوان و کاسبکارانی کورد، لە لایەن رژێمی دژە مرۆڤایەتی کۆماری ئیسلامی، بەرەو پیری نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی چووین و جەژنی نەوڕۆزیش لە ئاستێکی سەراسەری و نەتەوەیی لە هەموو شار و شارۆچکە و گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە جلوبەرگی کوردی و جامانە و هەوری و گوڵی سوور، کە داوای ئێمە بوو بەڕێوە چوو.

 نەورۆز ویرای ڕەهەندی کولتووری و بۆنەیەکی شادی، هێما و سیمبولی خۆراگری و ڕۆژی بەگژداچوونەوەی زاڵم و ستەمکارە و خەڵکی وشیاری کوردستانی ئێران زۆر بە جوانی ئەو پەیامەیان بە گویی دەسەڵاتی ملهوری ئێراندا هەلێنایەوە. حکوومەتی ئێران وەک سیاسەتی هەمیشەیی ویستی بە ئامرازی سەرکووت و ترساندن و تۆقاندن، بەرەوڕووی خەڵک ببێتەوە، بەڵام خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەندین شوێن، بۆ نموونە شارەدێی نێ لە مەریوان بەرەوڕوویان بوونەوە و بە هەستێکی شۆڕشگێڕانە و نەتەوەیی جەژنی نەورۆزیان کردەوە. ئێمە، جارێکیتر پیرۆزبایی لە هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین و پەیمان لە گەڵ یەک دەبەستین کە لە هەموو دەرفەتێک بۆ یەکدەنگی بۆ بەدەستهێنانی ئازادی، بۆ خاک و خەڵکی کوردستان کەڵک وەرگرین.

 ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

 ۳/۱/۱۳۹·


6 ساڵ و 7 مانگ و 29 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سپاس نامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران

سپاس نامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران