خۆسووتاندنی ژنێکی دووگیان لە مەریوان
دیاردەی خۆسووتاندن لە شار و ناوچەکانی کوردستان لە پەرەسەندندایە و ڕۆژانە شاهێدی خۆسووتاندنی هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەبین. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕێبەندان، ژنێکی دوو گیانی تەمەن ٢٦ساڵان، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە ناڕوونە و تەنانەت هۆکاری خۆسووتاندنەکەیشی نەزانراوە.ئەو ڕووداوە لە گوندی "دەبنیاد" سەر بە بەخشی سەرشیوی جانەوەرەی شاری مەریوان ڕووی داوە.بە ڕای کارناسان و شارەزایانی بواری کۆمەڵایەتی و چالاکانی مافەکانی ژنان، بە هۆی پەرەسەندنی دەستکورتیی ئابووری، دیاردە کۆمەڵایەتییەکان، بێ‌کاری و کێشەی بنەماڵەیی و خەمساردیی بەرپرسان و دەسەڵاتداران، لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، دیاردەی خۆسووتاندن و خۆکوژی لە ناو ژنان و تەنانەت خۆکوژی لە ناو پیاوانیش ڕوو لە زیادبوونە.
کچێک لە شاری کرماشان بە چەکی ڕاو خۆی کوشت
لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە بەخشی هێڵشی لە پارێزگای کرماشان، کچێکی لاو بە (تاپڕ)کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە یەکێک لە گوندەکانی بەخشی هێڵشی لە پارێزگای کرماشان، کچێک بە چەکی ڕاو خۆی کوشت.یەکێک لە ماڵپەڕە ناوچەییەکان لە زاری خەڵکی ئەو ناوچەیەوە بڵاوی کردەوە، ئەو کچە هیچ کێشەیەکی دەروونی و بنەماڵەیی نەبووە و هەتا ئێستاش هۆکاری خۆکشتنی ئەو هاووڵاتییە ڕوون نەبووەتەوە. لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا، لە شاری بیجاڕ پیاوێکی تەمەن ٢٧ساڵە و لە شاری مەریوانیش ژنێکی دووگیان بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە. کارناسان و دروونناسانی بورای کۆمەڵایەتی، کێشەی دەروونی، بارودۆخی ناڵەباری ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی، بە گرینگ‌ترین هۆکاەکانی خۆکوژی لە نێو لاوەکاندا دەزانن.
دیاردەی فرۆشتنی منداڵان لە ئێران زیادی کردووە
دیاردەی منداڵ فرۆشی لە نێو بنەماڵە خساردیوەکانی ئێرانی لە حاڵی بەرزبوونەوە دایە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، یەکێک لە بەرپرسانی کاروباری کۆمەڵایەتی لە مجلیسی ئیسلامی پەردەی لە سەر دیاردەی منداڵ فرۆشتن لە ئێران هەڵماڵی و دەوڵەتی بەکەمترخەم لە بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەو دیارەدەیە تاوانبار کرد. بەپێی وتەی ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی کاروباری کۆمەڵایەتی لە مجلیس، دیاردەی منداڵ فرۆشتن زۆرترلە نێو توێژی کەم داهات و خەساردیوەکانی کۆمەڵگادا باوی هەیە.عەباس قائد ڕەحمەت لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "شەبستان" وێرای ناودێرکردنی وەها دیارەدەیەک بە ناوی "برین" لە جەستەی وڵات‌دا ئەوەی پشتڕاست کردەوە و ڕاگەیاند: هێندێ کات ئەو منداڵانە لە لایەن تۆڕە ڕێنیشاندەرەکان و قازانج خوازەکانەوە دەکڕدرێن و لە بیناگەڵێک ڕادەگیردرێن و لە شوێنی هاتوچۆ هەوڵی کڕین و فرۆشتنی هێندێک شتومەک یا هێندێک کەرەستەی دیکە دەدەن. پڕوپاگەندەی فرۆشتنی منداڵ لە شاری کرماشان ئەو ئەندامەی کۆمیسیونی کۆمەڵایەتی مجلیس بەڵگەی هێناوە کە بەرزبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی کارچ لە سەر چوارڕێییەکان و چ شوغڵە کازبەکانی دیکە، نیشانەی بەرزبوونەوەی دیاردەی منداڵ فرۆشییە.
ئەمریکا: YPG تیرۆریست نییه و ئێمه له‌و پارته پشتیوانی ده‌که‌ین
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وتی: ئاگاداری نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له‌باره‌ی YPGه‌ین به‌ڵام ئه‌و گرووپه یه‌کێک له سه‌رکه‌وتووترین هێزه‌کان له شه‌ڕ دژی داعش و هاوپه‌یمانی ئێمه له سووریایه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، جان کربی وتیشی: وڵاته‌که‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG)، لقی سه‌ربازی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک (PYD) به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی به ئه‌ژمار ناهێنێت که ناوچه‌کانی باکووری سوویای له ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدا هه‌یه و به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی له‌و گرووپه سه‌ربازییه. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا له واشنگتۆن زیادی کرد: ئاگاداری نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له‌باره‌ی YPGه‌ین به‌ڵام ئه‌و گروپه یه‌کێک له سه‌رکه‌وتووترین هێزه‌کان له شه‌ڕ دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)ه. جان کربی له وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره که ئایا YPG هاوپه‌یمانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه یان شه‌ریکی ئه‌وان، زیادی کرد: "کورده‌کانی سووریا له شه‌ڕ دژی داعش شه‌ریکی ئێمه‌ن".
کوژرانی 17 کەسیتر لە سەرکردەکانی سوپای پاسداران لە سووریە
17 کەسیتر لە ئەندامانی سوپای پاسداران کە بۆ کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی سووریە رۆیشتبوونە ئەو وڵاتە کوژران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هەواڵدەرییەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی رۆژی دووشەممە 19ی رێبەندانی 1394، بڵاویان کردەوە کە 17 سەرکردەیتری رژێمی ئاخوندی کە نێردرابوونە سووریە لەو وڵاتەدا کوژراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، کوژراوانی رژێم بریتین لە، پاسدار سەعید مۆسلمی، حسین رەزایی کە هەواڵدەرییەکانی رژێم وەک سەردار ناویان لێ بردووە، پاسدار عەبدۆلسالح زار‌ع، مۆستەفا قاسمپوور، ئیسماعیل شۆجاعی، مەحموود هاشمی سنجابی، سەعید سامانلوو، محەمەد کازم تۆفیقی، محەمەد مسروەر، سەید فەخرەدین تەقەوی، عەلی جۆکار، سەجاد دێهقان، هدایەتۆڵا غۆلامی، عەسکەر زەمانی، سەجاد حەبیبی و ئەبوزەر داوودی.
40 هه‌زار که‌س مه‌ترسیی له‌برسا مردنیان له‌سه‌ره
سێ ئاژانسی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هۆشدارییه‌کانیان بڵاوکرده‌وه که تێیدا ده‌ڵێن، لانیکه‌م 40 هه‌زار که‌س له وڵاتی باشووری سودان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌برسا مردنیان له‌سه‌ره‌و دوو ملیۆن و 800 هه‌زار که‌سی ئه‌و وڵاته که چاره‌کی کۆی هه‌موو دانیشتوانه‌که‌ی پێکده‌هێنێت، پێویستیان به کۆمه‌کی خۆراکییه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،باشووری سودان وڵاتێکی ئه‌فریقاییه‌و پاش قه‌یرانێکی درێژخایه‌ن، له گەلاوێژی 2011 سه‌ربه‌خۆیی له سودان وه‌رگرتووه. ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ خۆراک و کشتوکاڵ (فاو)و ئاژانسی به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی (WFP)و ئاژانسی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ منداڵان (یونیسێف) له‌ڕاپۆرتێکی هاوبه‌شدا که دوێنێ دووشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی پێویستیان به کۆمه‌کی خۆراکی هه‌یه به‌تایبه‌ت پاش وه‌رزه‌کانی دروێنه‌کردن که زۆربه‌ی جار کاتێکه تێیدا دانیشتوان له ئاسایشی خۆراکیدان، ده‌ربڕیوه. له‌ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووە، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که ئه‌م ژمارانه به‌رزببنه‌وه‌و له‌وه‌رزی وشکبوونه‌وه که له نیسان تا ته‌مموز به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا خۆراک ده‌گاته نزمترین ئاستی، بگاته لوتکه.ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه که چاوه‌ڕوانده‌کرێت وه‌زری وشکبوونی ئه‌مساڵ زووتر ده‌ستپێبکات و ماوه‌یه‌کی درێژتر به به‌راورد به ساڵانی رابردوو، به‌رده‌وام بێت.