دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، پێش لابردنی مەک مەستەر، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی کۆشکی سپی راگەیاند و گوتی: جان بۆڵتۆن باڵوێزی پێشوی ئامریکا لە
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، پێش لابردنی مەک مەستەر، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی کۆشکی سپی راگەیاند و گوتی: جان بۆڵتۆن باڵوێزی پێشوی ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، جێگرەوەی ئەو دەبێت و دەبیتە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا.
دۆناڵد ترامپ لە تویتێکیدا نوسیویەتیØ› ٩ ئاوریل بەرانبەر بە ٢٠ ی خاکەلێوەی ١٣٩٧، جان بوڵتون، وەک راوێژکاری تازەی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی دەست بەکار دەبێت.
ناوبراو ستایشی مەک مەستەری کردو گووتی: ئەو کارێکی جێگەی سەرسورمانی کردووە و وەک هاورێی من دەمێنێتەوە.
جان بۆڵتۆن، لە ساڵی ٢٠ ٠ ١ەوە جێگری وەزیری دەرەوە لە کاروباری کۆنترۆڵ کردنی چەک و چۆڵ و کاروباری ئاسایشی نێو نەتەوەی، ماوەیەکیش باڵیۆزی ئامریکا بوو لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.