رۆژی هەینی سێی خاکەلێوەی 1396ی هەتاوی بەهۆی هێرشی سایبری، وزارەتی خەزێنەداری ئامریکا گەمارۆی خستە سەر دە بەرپرس و ناوەندێکی جێگیر لە ئێران.
رۆژی هەینی سێی خاکەلێوەی 1396ی هەتاوی بەهۆی هێرشی سایبری، وزارەتی خەزێنەداری ئامریکا گەمارۆی خستە سەر دە بەرپرس و ناوەندێکی جێگیر لە ئێران.
هەواڵنێری رۆیترز لە راپۆڕتێکدا رایگەیاند: ئامریکا گەمارۆی خستەوتە سەر دە کەس و شیرکەتێکی رژیمی ئێران کە لەهەوڵی هەک کردنی سەدان زانکۆی ئامریکایی و نێونەتەوەیی و دەیان کۆمپانی و بەشێک لە دەوڵەتی ئامریکا لە لایەن تارانەوە بوون.
وزارەتی خەزێنەداری ئامریکا ووتی گەمارۆ دەخاتە سەر کەسانی تاوانبار و دامەزراوەی مەبنا، کۆمپانیایەک کە دادستانە ئامریکاییەکان بە هاوکاری رێکخراوەکانی رژیمی ئێران، کە کاریان دزینی زانیاریەکان ناویان بردووە .
وزارەتی دادی ئامریکا لە راگەیاندراوێکدا ووتی: ئەم هێرشە سایبریە زیاتر لە ۳۱تریلیون بایت لە زانیاری پەروەردەی ئاساری فکری ۱٤٤زانکۆی ئامریکایی و ۱·٦زانکۆ لە ۲۱وڵاتی جیهان دزیوە.
بەرپرسانی ئامریکایی ووتویانە، ئەم دە کەسە بۆ سپای پاسداران کار دەکەن، هەروەها لە دامەزراوەی مەبنا چالاکیان هەیە کە لە ساڵانی رابردوودا هێرشی سایبریان کردوە. کە بریتین لە: غوڵامرەزا رەفعەت نژاد، ئیحسان محەمەدی، عەلی میرکەریمی، عەبدولا کەریما، موستەفا سادقی، سەجاد تەهماسبی، محەممەد رەزا سەباحی، روزبە سەباحی، ئەبووزەر گوهەری موقدەم و بێهزاد مسری.