لە یەکساڵی رابردوودا هێزەکانی رژیم لە کوردستان کۆمەڵێک پێشێکاری مافی مرۆڤیان ئەنجام داوە کە لە چاو ساڵانی پێشتر بەرێژەیەکی بەرچاو ئەو پێشێلکاریانە زیادیان
لە یەکساڵی رابردوودا هێزەکانی رژیم لە کوردستان کۆمەڵێک پێشێکاری مافی مرۆڤیان ئەنجام داوە کە لە چاو ساڵانی پێشتر بەرێژەیەکی بەرچاو ئەو پێشێلکاریانە زیادیان کردووە.
لە ساڵی 1396ی هەتاوی دا، ٢١٩ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم یان بەربوونەوە بوونە قوربانی.
هەواڵدەری هەنگاو لەو بارەوە دەنووسێ: ڕێژەی پێشێلکاریەکان و بوونە قوربانی کۆڵبەران لەچاو ساڵی پێشتر کە ١٤٣ حاڵەت بووە، ٧٦ حاڵەت واتە زیاتر لە ٥٣% هەڵکشانی بە خۆوە بینیوە.
ئەو هەواڵدەریە دەنووسێ لەکۆی ٢١٩ قوربانیی ئەمساڵدا، ٧١ کەس گیانیان لەدەست داوە.
لەو ٧١ کەسە، ٥٥ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ١٦ کاسبکاری کورد لە جاددەکانی کوردستان و ئێران گیانیان لە دەست داوە.
ئاماری کوژراوەکان لە ئەمساڵدا، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 1395کە ٦٦ کەس بوون، ٧.٥% هەڵکشاوە.
بە جیاکاریی پارێزگاکانی کوردستان، پارێزگای ئورمیە بە ٤٩ کوژراو ، زۆرترین کوژراوی بووە و پارێزگای سنە ١٩ کەس و پارێزگای کرماشان ٣ کوژراویان لە ساڵی 1396تێدا تۆمار کراوە.
لە کۆی ٢١٩ قوربانی لە ساڵی 1396، ١٤٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بریندار بوون.
ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ٧٧ کەسی ساڵی ڕابردوودا، ٩٢% هەڵکشاوە.
لەو ساڵەدا، ٧٩ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران، ٣١ کەس بەهۆی پێکدادانی ماشێن، ١٩ کۆڵبەر و کاسبکار بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی حکوومەت و کەوتنەخوارەوە لە چیا و بەرزاییەکان، ١٢ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین و ٢ کەس بەهۆی ڕنووی بەفر و سەرمابردووییەوە بریندار بوون.
هەروەها سێ کۆڵبەریش بە هۆی فڕێدانی بەرد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە، کەوتنە ژێر کۆڵ و گازگرتوویی برینداربوون.
لە کۆی ئەو ١٤٨ کۆڵبەر و کاسبکارەی کورد کە بریندار بوون، ٧٢ کەسیان خەڵکی پارێزگای سنە، ٦٦ کەسیان خەڵکی پارێزگای ئورمیە و ١٠ کەسیشیان خەڵکی پارێزگای کرماشان بوون.
هەروەها لەو ساڵەدا ناوەندە ئەمنییەکانی رژیمی ئێران لە ساڵی ٩٦ی هەتاویدا، ٢ هەزار هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە کە تەنیا ناوی ٦٩٨ کەسیان ئاشکرا بووە.
لە دوای پەلاکارەکان بۆ سەر بۆ سەر بینای مەجلیسی رژیم لە تاران، ڕێفراندۆمی کوردستانی عێراق، ناڕەزایەتیی جەماوەری بە کوشتنی کۆڵبەران و سەرهەڵدانی جەماوەریی ئەم زستانە، ئەو هۆیانە بوون کە سەدان هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران، کە ناوی زیاتر لە ١٣٠ ٠ کەسیان تا ئێستا ئاشکرا نەبووە.
لەو ٦٩٨ کەسەی کە ناویان ئاشکرا بووە، ٤٧٠ کەس بە تۆمەتی سیاسی، ١٠ ٥ کەس چالاکیی مەدەنی، ٩٢ کەس چالاکیی بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی، ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکار و هەروەها ٦ چالاکیی کرێکاریی دەستبەسەر کراون.
لەو رێژەیە، ٤١ ژن، ٣٢ چالاکیی خوێندکاری و ٣٠ چالاکیی ڕۆژنامەنووسی یان سووسیال مێدیا بوون.