یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سپاسنامەی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ خەڵکی کوردستان

سپاسنامەی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ خەڵکی کوردستان

بە پێویستی دەزانم سپاس و پێ زانینی خۆم و سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانتان پێ ڕابگەێنم بە بۆنەی هەڵمەت و لە خۆبوردوویتان کە لە ڕۆژی چوارشەممەسووریی و نەورۆز جێ

هانیشتمانیانی دڵسۆز!

ئافرەتان و پیاوانی تێکۆشەر!

لاوانی خوێن گەرم !

بە پێویستی دەزانم سپاس و پێ زانینی خۆم و سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانتان پێ ڕابگەێنم بە بۆنەی هەڵمەت و لە خۆبوردوویتان کە لە ڕۆژی چوارشەممەسووریی و نەورۆز جێژنی نەتەوەیی و نیشتمانی نیشانتان دا.

لە راستیدا ئەم سپاسنامە بۆ ئەوەیە کە پێتان ڕابگەێنم کە تا چەند شانازی دەکەین بە بوونی نەتەوەیێکی تا ئەو ڕادە نەبەزو کۆڵنەدەر کە سەرەرای ئەو گشتە هەڕەشەو سەرکوتە بێ بەزییانەی دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی،ئێوه‌‌‌ی نه‌‌‌به‌‌‌ز نەورۆزو چوارشەممەسووریتان کردە هۆیێکی دیکە بۆ بەرنگاربوونەوەی ستەم و هەموو چین و تۆێژەکانی هاتنەمەیدان و بە ستەمگەرانتان ڕاگەیاند نەورۆز جێژنی نەتەوەیی کە چەقڵی چاوی  دیکتاتۆری ئاخوندیە دەکەنە بۆنەیەکی دیکە بۆ راپەڕین و بەگژداهاتنەوەی ستەمگەریی و داگیرکاری و ئەوەندە ئەو جێژنە نەتەوەییانە پڕ خرۆش و حەماسی ڕادەگرن تا زۆربەی ڕۆژەکانی دیکەی ساڵ  ببنە هاوتەریبی نەورۆزی نەتەوەیی تا خەبات و تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادی و روخانی ڕژیمی ملهوڕی ویلایەتی فەقیهی بەدوادابێ.

هانیشتمانی هێژاو خۆڕاگر!

کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان!

پێشمەرگە قارەمانەکان!

تێکۆشەرانی رێبازی سازمانی خەبات!

جێگەی خۆشحاڵی و سەربەرزیە نەتەوەی کورد و خەباتکاران و لاوانی چالاک و خاوەن هەست ڕۆژانی پێش نەورۆز و لە نەورۆزی ئەمساڵیشدا جارێکی دیکە بە دەسەڵاتی ستەمگەریان سەلماندەوە کە شۆرش بۆ گەیشتن بە ئازادی بەردەوامەو لە ئاکامدا کۆشکی ستەم و دیکتاتۆری لە ناو دەبا.

ئەو لە خۆبوردوییەی خەڵک و لاوانی شۆڕشگێری شارو دێ کانی کوردستان لە خۆیان نیشاندا ئەو ڕاستیەی سەلماندەوە کە گەلی کورد لە کوردستانی ئێران وێڕای خەڵکی شوێنەکانی دیکەی ئێران بۆ کۆتایی هێنانی ستەمی ئاخوندان و پێکهێنانی حکومەتێکی خەڵکی و دیموکراتیک لە ئێران کە مافەکانی گەلی کورد و تێکڕای نەتەوەکانی دیکەی ئێران دابین بکات یەک دەنگ و یەک ئامانجن.

هەر بەم بۆنەوە دەست خۆشی و پێ زانینینی خۆمان بە تێکرای خەڵکی ئێران و ئازادیخوازانی شۆڕشگێڕی ئێرانی و سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران و شۆرشی سەرانسەریی و ه‌‌‌ێزولایه‌‌‌نه‌‌‌کانی کوردستانی کە هەوڵ و تێکۆشانیان زیاتر لە رابردوو پەرە پێداوە لە پێناو بەختەوەری خەڵکی ئێران و روخانی دەسەڵاتی ستەمگەری ئێران.

سەربەستی و ئازادی گەلی کوردو گەلانی ئێران بە روخانی حکومەتی ئستبدادی بێ  ئەملاو ئەولا دێتە دیی و ئاسودەیی و ئاشتی باڵ بە سەر ئێران و کوردستاندا دەکێشێ.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی

بابەشێخ حوسەینی

دووی بانەمەڕی ۱۳۹·


6 ساڵ و 7 مانگ و 30 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سپاسنامەی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ خەڵکی کوردستان

سپاسنامەی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ خەڵکی کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران