لەدوای بانگەوازی هێزەکانی کوردستانی ئێران بۆ رێپێوان و گردبوونەوەی مەحکومیەتی کردەوە تێرۆریستیەکانی رژیم لە هەرێمی کوردستان، کوردستانیان لە شاری ئۆسلۆی پێتەختی
لەدوای بانگەوازی هێزەکانی کوردستانی ئێران بۆ رێپێوان و گردبوونەوەی مەحکومیەتی کردەوە تێرۆریستیەکانی رژیم لە هەرێمی کوردستان، کوردستانیان لە شاری ئۆسلۆی پێتەختی نۆروێژ رێپێوان و گردبوونەوەیەکیان دژ بە کردەوە تێرۆریستیەکانی رژیمی ئاخوندی بەرێوەبرد.
رۆژی شەممە 4ی خاکەلێوەی 1397ی هەتاوی لە شاری ئۆسلۆی پێتەختی وەڵاتی نۆروێژ رێپێوان و گردبوونەوەیەک بەمەبەستی مەحکوم کردنی شەپۆلێکی دیکەی تێرۆری چالاکانی سیاسی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەرێوەچوو، کە ئەم رێپێوانە لەسەر داوای هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ ئەنجام درا.
کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات لە وەڵاتی نۆروێژ بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداریان لەو چالاکیە هاوبەشەدا کرد و کردەوە تێرۆریستیەکانی رژیمیان بە توندی مەحکوم کرد.
شایانی گوتنە سازمانی خەبات یەکێک لەو لایەنانە بووە کە بەردەوام سەرکردەو ئەندامەکانی کراونەتە ئامانجی ماشینی تێرۆری رژیمی ئێران.